Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 15:23

پێشره‌و نه‌به‌رد له‌ تازه‌ترین به‌رهه‌می هونه‌ریدا

ده‌رهێنه‌ری كورد پێشره‌و نه‌به‌رد له‌ نوێترین كاری ده‌رهێنانیدا ڤیدیۆ كلیپێك بۆ كچه‌ هونه‌رمه‌ندیكی سویسری دروست ده‌كات.
کوردستان TV
100%

ئه‌و ده‌رهێنه‌ره‌ خه‌لكی باشووری كوردستانه‌  له‌ ئیستادا له‌ وڵاتی سویسرا نیشته‌جێیه‌ دوای به‌رهه‌مهێنانی فیلمی سینه‌مایی "رۆژێكی خۆش" كه‌ چه‌ند مانگێك به‌ر له‌ ئیستا له‌م وڵاته‌ به‌رهه‌می هێنا، هه‌نووكه‌ سه‌رقالی كاری ده‌رهینان و وینه‌گرتنه‌ بۆ گۆرانی " فوونی" كه‌ تازه‌ترین به‌رهه‌می كچه‌ هونه‌رمه‌ندی سویسری "شاینه‌"یه‌.

گۆرانی " فوونی" له‌ ئاواز و گیتاری هونه‌رمه‌ندی ناسراوی سویسری "كریستیان فۆتش" ه‌ هونه‌رمه‌ند "مۆنیا" تێكستی  نووسیوه‌ و یاریده‌ده‌ری وێنه‌گرتنی به‌رهه‌مه‌كه‌ش "ماهیر ئه‌لبوونی"یه‌.

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.