میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی وێنه‌گرێكی ده‌زگای سه‌ته‌لایه‌تی كوردستان شه‌هید ده‌كه‌ن.
شه‌وی رابردوو میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له گه‌ڕه‌كی خۆرسی سه‌ربه شارۆچكه‌ی داقووق هێرشیان كردۆته سه‌رماڵی ئه‌ركان شه‌ریف، وێنه‌گری ده‌زگای سه‌ته‌لایه‌تی كوردستان و به‌چه‌قۆ شه‌هیدیان كردووه.
دوای ئه‌وه‌ی له 16ی ئۆكتۆبه‌ر میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه چه‌كداره‌كانی دیكه‌ی عێراق كه‌ركوك و ناوچهدابڕێندراوهكانیان داگیركرد، خه‌ڵكێكی زۆری ئه‌و ناوچانه ئاواره‌بوون و چه‌ندین تاوانی گه‌وره‌ی دژ به مرۆڤایه‌تییان به‌رامبه‌ر كراوه‌و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و زوڵم و سته‌مه‌ی له كورد كراوه بێ ده‌نگی هه‌ڵبژاردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.