Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 00:22

نەجمەدین کەریم: هەڵوێستی بارزانی بۆ قبووڵ نەکردنی درێژکردنەوەی ماوەی پۆستەکەی سرووشتی بوو

دكتۆر نەجمەدین كەریم: هێشتا خەونی دەوڵەتی سەربەخۆیی زیندووە
دكتۆر نەجمەدین كەریم: هێشتا خەونی دەوڵەتی سەربەخۆیی زیندووە
کوردستان TV
100%

ئەمشەو دكتۆر نەجمەدین كەریم، پارێزگاری كەركووك لە دیدارێكی كەناڵی (CNN)ی ئەمەریكی، هەڵوێستی سەرۆك بارزانی لە قبووڵ نەكردنی درێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكایەتیەكەی، كارێكی سرووشتی بوو، گوتیشی هێشتا خەونی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان زیندووە.

لەم دیدارەدا دكتۆر نەجمەدین كەریم دووپاتی كردەوە "بارزانی وازی لە پۆستەكەی نەهێناوە، بەڵكو ماوەكەی كۆتایی هاتووە، بەڵێنیشی بە گەلەكەی دابوو كە بەردەوام نابێت لەسەر پۆستەكەی و ناشیەوێ ماوەكەی درێژتر بكرێتەوە، بۆیە ئەمە شتێكی ئاساییە كە ئەنجامی داوە".

هەروەها گوتی بارزانی ئاڵای ریفراندۆمی سەربەخۆیی بەرز كردەوە و بە شێوەیەكی زۆر ئاشتیانە ریفراندۆمەكە بە سەركەوتوویی بەڕێوەچوو، بەڵام بە داخەوە پەرچەكرداری عێراق و وڵاتانی دراوسێ دڵڕەقانە بوو، لەگەڵ ئەوەشدا خەونی سەربەخۆیی هێشتا زیندووە، ئێستەش بێگومانم دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان هەر دروست دەبێت، زووتر لەو كاتەش كە هەندێك كەس بیری لێ دەكەنەوە، هه‌روه‌ها پارێزگاری كەركووك دووپاتیشی كردەوە "كەركووك داگیر كراوە، بەڵام رزگاری دەكەینەوە .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.