Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 09:22

داعش هه‌ڕه‌شه‌ له‌ منداڵێکی خانه‌دانی پاشایه‌تیی به‌ریتانیا ده‌کات

هۆشدارییانداوه‌ كه‌ پشووی هاوینه‌ به‌مزووانه‌ ته‌واو ده‌بێت و قوتابخانه‌كان ده‌كرێنه‌وه‌
Prince Jorge
کوردستان TV
100%

گروپی تیرۆریستیی داعش له‌ دوایین هه‌ڕه‌شه‌یاندا بۆ جارێكی دیكه‌ بنه‌ماڵه‌ی پاشایه‌تیی به‌ریتانیا ده‌كه‌نه‌ ئامانج و ئه‌مجاره‌ هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كه‌ن كه‌ گیانی پره‌نس جۆرجی ته‌مه‌ن 4 ساڵان له‌ مه‌ترسیدا ده‌بێت .

ئه‌م گروپی تیرۆریستییه‌ له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ته‌لیگرام وێنه‌ی كوڕی كێیت و ویلیام دووك و دۆشێسی كامبریج وێڕای په‌یامێكی هه‌ڕه‌شه‌ ئامێز بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌ . 

له‌ وێنه‌كه‌دا پره‌نس جۆرج له‌ نزیك قوتابخانه‌كه‌ی له‌ باشووری له‌نده‌ن ده‌بینرێت و له‌و په‌یامه‌ هه‌ڕه‌شه‌ ئامێزه‌دا كه‌ وێڕای وێنه‌كه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، جیا له‌ ئاماژه‌ به‌ناوی قوتابخانه‌ی ئه‌و منداڵه‌، هۆشدارییانداوه‌ كه‌ پشووی هاوینه‌ به‌مزووانه‌ ته‌واو ده‌بێت و قوتابخانه‌كان ده‌كرێنه‌وه‌ .

وه‌ك دیاره‌ ئه‌وه‌ یه‌كه‌مجار نییه‌ كه‌ ئه‌و گروپه‌ تیرۆریستییه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ بنه‌ماڵه‌ی پاشایه‌تیی به‌ریتانیا ده‌كات، چونكه‌ مانگی رابردووش ڤیدیۆیه‌ك له‌لایه‌ن ئه‌و گروپه‌ تیرۆریستییه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ تیایدا شازاده‌ هاری برای شازاده‌ ویلیام هه‌ڕه‌شه‌ی لێكرابوو و له‌م ڤیدیۆیه‌دا داوای له‌ شازاده‌كه‌ كرابوو بچێته‌ به‌ره‌كانی جه‌نگ له‌ دژی داعش .

به‌ وته‌ی شاره‌زایان، داعش به‌ له‌ده‌ستدانی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی له‌ عێراق و سووریا، بۆ جارێكی دیكه‌ جه‌ختی خستووه‌ته‌ سه‌ر وڵاتانی رۆژئاوا و هه‌ڕشه‌كانی ئاراسته‌ی هاوڵاتیانی ئه‌م وڵاتانه‌ ده‌كات .

سه‌رچاوه‌ / یۆرۆ نیوز

مه‌سعود مه‌عروف / كوردستان تیڤی

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.