Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 23:43

به‌ریتانیا هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌دات

پێشنیاری كرد كه‌ نێوه‌ندگیری نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق بكرێت
Boris Johnson
کوردستان TV
100%

له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فونیدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، بۆریس جۆنسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، پێشنیاری كرد كه‌ نێوه‌ندگیری نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق بكرێت .

بۆریس جۆنسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا به‌ عه‌بادی گوتووه‌، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی كوردستان ئاماده‌یی خۆی بۆ دانوستان ده‌ربڕیوه‌ .

له‌به‌رامبه‌ردا عه‌بادی گوتویه‌تی، سوورین له‌سه‌ر سه‌پاندنی ده‌سته‌ڵاتی حكومه‌تی فیدڕاڵی به‌سه‌ر ته‌واوی خاكی عێراق، پێویستیشه‌ هه‌ولێر په‌له‌ بكات له‌ راده‌ستكردنی فڕۆكه‌خانه‌كان و ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان به‌ حكومه‌تی عێراق . 

پێشتریش مانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا به‌ عه‌بادی گوتبوو، ده‌بێ عێراق رێز له‌ مافه‌كانی گه‌لی كوردستان بگرێت و كێشه‌كان به‌ گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن .

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.