Erbil 38°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 12:27

به‌حره‌ین کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی هاریکاری که‌نداو بایکۆت ده‌کات

وڵاتی قه‌ته‌ر هه‌ڵوێستی دۆستانه‌ی خۆی له‌ به‌رامبه‌ر ئێراندا نه‌گۆریوه‌
Khalid_bin_Ahmed_Al_Khalifa
کوردستان TV
100%

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌حره‌ین له‌سه‌ر تۆڕی تویته‌ر له‌ په‌یامێكدا رایگه‌یاند كه‌ ئه‌گه‌ر وڵاتی قه‌ته‌ر هه‌ڵوێستی دۆستانه‌ی خۆی له‌ به‌رامبه‌ر ئێراندا نه‌گوڕێت، ئه‌وا دانیشتنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداو بایكۆت ده‌كات و به‌شداریی تیادا ناكات .

به‌ وته‌ی خالد بن ئه‌حمه‌د ئال خه‌لیفه‌، قه‌ته‌ر به‌رده‌وام په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ ئێران پته‌وتر ده‌كات و پێشوازیی له‌ هاتنی هێزی بێگانه‌ ده‌كات بۆناو خاكی خۆی . 

ئال خه‌لیفه‌ ئه‌و كرده‌وانه‌ی حكومه‌تی به‌حره‌ینی به‌ هه‌نگاوی مه‌ترسیدار بۆ وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداو وه‌سفكرد .

دانیشتنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداو بڕیاره‌ له‌ مانگی دیسه‌مبه‌ردا به‌ڕێوه‌بچێت، كه‌ جیا له‌ به‌حره‌ین و قه‌ته‌ر و سعوودیا و ئیمارات و كوێت و عه‌ممانیش ئه‌ندامن له‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا .

شایه‌نی باسه‌ كه‌ ئیمارات و به‌حره‌ین و سعوودیا و میسڕ له‌ مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵدا په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆیان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر پچڕاندووه‌، چونكه‌ به‌ وته‌ی ئه‌وان ئه‌م وڵاته‌ پشتیوانیی تیرۆر ده‌كات و په‌ره‌یداوه‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ ئێران .

سه‌رچاوه‌ / دی ده‌بڵیوو

مه‌سعود مه‌عروف / كوردستان تیڤی

كوردستان TV

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.