Erbil 38°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 12:36

کۆمه‌ڵه‌ی وێنه‌گرانی کوردستان ئیدانه‌ی شه‌هیدکردنی وێنه‌گری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی کوردستان ده‌کات

له‌لایه‌ن میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی به‌شێوه‌یه‌كی دڕاندانه‌ شه‌هیدكراوه‌
کوردستان TV
#7
100%

كۆمه‌ڵه‌ی وێنه‌گرانی كوردستان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایده‌گه‌ێنێ، ئه‌مه‌ فه‌رهه‌نگی حه‌شد و عه‌قلییه‌تی شۆڤێنی عه‌ره‌ب و دوژمنانی كوردستانه‌ ،كه‌ له‌ خوێنی هیچ رۆڵه‌یه‌كی كورد سڵ ناكه‌نه‌وه‌ و دان به‌ هیچ مافێكی ره‌وای كورد و كوردستان دانانێن.

كۆمه‌ڵه‌ی وێنه‌گرانی كوردستان، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی گرانه‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نێن كه‌ شه‌وی رابردوو له‌ شارۆچكه‌ی داقووق وێنه‌گرێكی به‌توانای ده‌زگای سه‌ته‌لایه‌تی كوردستان به‌ناوی(ئه‌ركان شه‌ریف) له‌لایه‌ن میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر دڕاندانه‌ و به‌چه‌قۆ شه‌هیدكراوه‌.

كۆمه‌ڵه‌ی وێنه‌گرانی كوردستان ده‌شڵێ: سه‌ره‌ڕای دڵگرانی خۆمان بۆ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید ئه‌ركان و ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ ئه‌مه‌ فه‌رهه‌نگی حه‌شد و عه‌قلییه‌تی شۆفێنی عه‌ره‌ب و دوژمنانی كوردستانه‌ كه‌ له‌ خوێنی هیچ رۆڵه‌یه‌كی كورد سڵ ناكه‌نه‌وه‌ و دان به‌ هیچ مافێكی ره‌وای كورد و كوردستان دانانێن.

شه‌وی رابردوو میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌ركان شه‌ریف، وێنه‌گری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانیان له‌نێو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به‌ چه‌قۆ شه‌هید كرد .

ئه‌ركان شه‌ریف، له‌ دایك بووی 1967 ه‌ و له‌ ساڵی 2004 ه‌وه‌ وێنه‌گری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانه‌و خاوه‌نی سێ منداڵه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.