Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 02:19

وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری : شه‌هیدکردنی وێنه‌گری Kurdistan Tv په‌ڵه‌یه‌کی تری ڕه‌شی تاوانه‌ به‌ نێوچاوانی حه‌شد و سوپای عێراق

هه‌زاران سڵاو بۆ گیانی بێتاوانی كاكه‌ ئه‌ركان
کوردستان TV
#7
100%

وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایده‌گه‌ێنێ، شه‌هیدكردنی كاكه‌ ئه‌ركان - ی وێنه‌گری Kurdistan Tv په‌ڵه‌یه‌كی تری ڕه‌شی تاوانه‌ به‌ نێوچاوانی حه‌شد و سوپای عێراق و گیانی پاكی كاكه‌ ئه‌ركان-یش ئه‌ستێره‌یه‌كی تری گه‌شه‌ له‌ ئاسمانی خه‌باتی ڕه‌وای سیاسی و میدیایی له‌ كوردستاندا.

ئه‌مه‌ش ده‌قی هاوخه‌مییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانه‌ ..

هاوخه‌می وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان بۆ خانه‌واده‌ی به‌ڕێزی شه‌هید ئه‌ركان- ی وێنه‌گر.

به‌ناوی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوخه‌می خۆمان ده‌رده‌بڕین و شه‌هیدكردنی كاكه‌ ئه‌ركان - ی وێنه‌گری Kurdistan Tv په‌ڵه‌یه‌كی تری ڕه‌شی تاوانه‌ به‌ نێوچاوانی حه‌شد و سوپای عێراق و گیانی پاكی كاكه‌ ئه‌ركان-یش ئه‌ستێره‌یه‌كی تری گه‌شه‌ له‌ ئاسمانی خه‌باتی ڕه‌وای سیاسی و میدیایی له‌ كوردستاندا.

هه‌زاران سڵاو بۆ گیانی بێتاوانی كاكه‌ ئه‌ركان و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ڕێگای ئازادی كوردستان.

د سالار عوسمان

بریكاری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان

٣٠/١٠/٢٠١٧

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.