Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 04:19

لێژنه‌ی رۆشنبیری و راگه‌یاندنی په‌رله‌مان : ئیدانه‌ی شه‌هیدکردنی کامیرامانی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی کوردستان ده‌کات

ده‌بێ به‌ زووترین كات تاوانباران بدۆزرێنه‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

لێژنه‌ی رۆشنبیری و راگه‌یاندن و هونه‌ر له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، شه‌هیدكردنی رۆژنامه‌نووسی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان  ئه‌ركان شه‌ریف شه‌رمه‌زار ده‌كات و داواش له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌كات كه‌ ژیانی هاووڵاتیان و رۆژنامه‌نووسان بپارێزێت و به‌ زووترین كات تاوانباران بدۆزیته‌وه‌و به‌ سزای یاسایی خۆیان بگه‌ێنێ.

لێژنه‌ی رۆشنبیری و راگه‌یاندن و هونه‌ر له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا شه‌رمه‌زارو ریسوای تاوانی شه‌هیدكردنی رۆژنامه‌نووسی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان  ، ئه‌ركان شه‌ریف ده‌كات كه‌ شه‌وی رابردوو به‌شیۆه‌یه‌كی دراندانه‌و نامرۆڤانه‌ هه‌ڵیان كوتاوه‌ته‌ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و له‌ناو ماڵ منداڵه‌كانی له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك چه‌كداره‌وه‌ شه‌هید كرا.

لێژنه‌ی رۆشنبیری و راگه‌یاندن و هونه‌ر له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ، داواش له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌كات كه‌ ژیانی هاووڵاتیان و رۆژنامه‌نووسان بپارێزێت و به‌ زووترین كات تاوانباران بدۆزیته‌وه‌و به‌ سزای یاسایی خۆیان بگه‌ێنێ.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.