Erbil 38°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 18:27

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ئیدانه‌ی شه‌هیدکردنی مامۆستاو کامیرامان ئه‌رکان شه‌ریف ده‌کات

به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی ناوباخ و وێنه‌گری ته‌له‌فزیۆنی
کوردستان TV
#7
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ رایده‌گه‌ێنێ، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر ماڵی مامۆستا ئه‌ركان شه‌ریف ، به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی ناوباخ و وێنه‌گری كوردستان تیڤی و به‌ چه‌قۆ شه‌هیدی ده‌كه‌ن. وه‌ك وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ئه‌م ڕه‌فتاره‌ نائینسانییه‌ ئیدانه‌ ده‌كه‌ین.

وه‌زاره‌تی په‌ره‌وه‌ده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: پاش هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی چه‌كدرانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ نێو ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجامدانی ده‌یان پێشێلكاری نائینسانانه‌ و ئاواره‌بوونی ده‌یان هه‌زار كوردستانی و سوتاندنی ماڵ و شه‌هیدكردنی ده‌یان كورد، شه‌وی رابردوو، له‌ گوندی حه‌فته‌غاری سنووری داقووق، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر ماڵی مامۆستا ئه‌ركان شه‌ریف، كه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی ناوباخ و وێنه‌گری كوردستان تیڤیـیه‌ و به‌ چه‌قۆ شه‌هیدی ده‌كه‌ن.

هه‌روه‌ها به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ده‌ڵێ: وه‌ك وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ئه‌م ڕه‌فتاره‌ نائینسانییه‌ ئیدانه‌ ده‌كه‌ین و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا ئه‌ركان ده‌كه‌ین و هاوبه‌شی خه‌میانین.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.