Erbil 38°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 21:48

ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی داواى لێکۆڵینه‌وەی به‌په‌له‌‌ى تاوانانه‌کانى حەشدی شەعبی لە کوردستان‌ ده‌کات

"کۆمه‌ڵه‌ی به‌رگریکردن له‌ گه‌لانی هه‌ڕه‌شه‌لێکراو"
کوردستان TV
100%

ڕێکخراوێکی نێوده‌وڵه‌تی داوا ده‌کات لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ تاوانه‌ مه‌ترسیداره‌کانی میلیشیا شیعەکان لە کوردستان بکرێت و له‌ ئەگەری ساغبوونه‌وه‌ی ئەو تاوانانە، دەبێ هاوپه‌یمانان هاوکارییه‌کانیان بۆ عێراق ڕابگرن.

دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵی تاوانی مه‌ترسیدار لەلایەن چەکدارانی حەشدی شەعبی لە کەرکووک و خورماتوو بڵاو کرایه‌وه‌ کە ده‌ستدرێژییان کردووه‌ته‌ سه‌ر ژنانی کورد، ڕێکخراوی نێوده‌وڵه‌تی "کۆمه‌ڵه‌ی به‌رگریکردن له‌ گه‌لانی هه‌ڕه‌شه‌لێکراو" داوا ده‌کات لێکۆڵینه‌وەی به‌په‌له‌‌ له‌و تاوانانه حەشدی شەعبی لە کوردستان‌ بکرێت و له ئەگەری ساغبوونه‌وه‌ی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانان مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی عێراق ڕابگرن".

ڕێکخراوه‌که‌ له ‌به‌یاننامه‌یه‌کدا که‌ به ‌زمانی جیاواز بڵاو بووه‌ته‌وه‌، ده‌ڵێت" دوای ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی به‌رگریکردن له‌گه‌لانی هه‌ڕه‌شه‌لێکراو ڕاپۆرتی پێگه‌یشت که‌ توندوتیژیی سێکسی دژی ژنانی کورد به‌کار هاتووه،‌ له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی و میلیشیا و هێزه‌ عێراقییه‌کانه‌وه‌، ‌داوای کردووه‌ که‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان لێکۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌م تاوانه‌ مه‌ترسیدارانه‌ ئه‌نجام بده‌ن."

دکتۆر که‌مال سه‌یدۆ به‌رپرسی دۆسیەی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست لەو‌ کۆمه‌ڵه‌یە له‌ بانگه‌وازێکی به‌په‌له‌دا بۆ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا و ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، داوا ده‌کات تا ده‌ست به‌ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ تاوانه‌کانی ده‌ستدرێژی سێکسی له ‌به‌رامبه‌ر ژنانی کورد له‌ عێراق له‌لایه‌ن هێزه‌ چه‌کداره‌کانی عێراق و میلیشیاکانه‌وه‌ بکه‌ن.

لە درێژەی بانگەوازەکەدا هاتووە: "دوای ساغبوونه‌وه‌ی ئه‌م تاوانانه‌ ده‌بێ هاوکاریکردن له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی عێراق هه‌ڵپه‌سێردرێت، چونکه‌ پشتیوانیکردنی عێراق له‌ڕووی سه‌ربازی و سیاسی و دیپلۆماسییه‌وه‌ له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌ ئامانجی پارێزگاریکردن بووه‌ له‌ ژنان و منداڵان دژ به‌ گرووپی  توندڕەویی ئیسلامی، نه‌ک بۆ به‌کارهێنانی ئه‌م پشتیوانییه بۆ پاڵپشتیکردن له‌ ده‌ستدرێژیکردنه‌ سه‌ر ژنان و ئاواره‌کردنی مه‌ده‌نییه‌کان."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.