Erbil 38°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 21:58

یۆنامى داوا له‌ عێراق ده‌کات لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ شه‌هیدکردنى (ئه‌رکان شه‌ریف) بکات

به‌پێی ئاماره‌كان، 94%ى قوربانییه‌كانى 2016، ڕۆژنامه‌نووسی نێوخۆیین
کوردستان TV
100%

ڕێكخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌روه‌رده‌ و زانست و كلتوور (یونسكۆ) ڕای گه‌یاند، له‌ ماوه‌ى ده‌ ساڵى ڕابردوودا 930 ڕۆژنامه‌نووس له‌ جیهاندا كوژراون، هاوكات نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاوكارى عێراق (یۆنامى) ئیدانه‌ى شه‌هیدكردنى وێنه‌گره‌كه‌ى كه‌ناڵى كوردستان تیڤی كرد.

یونسكۆ له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ شارى (بۆن)ى ئه‌ڵمانى به‌ بۆنه‌ى ڕۆژى جیهانى كۆتاییهێنان به‌ ده‌ربازبوون له‌ تاوانه‌كانى دژ به‌ ڕۆژنامه‌نووسان، بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ڕای گه‌یاندووه‌: "ته‌نها له‌ ساڵى ڕابردوودا 102 نوێنه‌رى میدیایی كوژراون".
 
ئه‌فغانستان و مه‌كسیك له‌ سه‌رووى ئه‌و وڵاتانه‌وه‌ دێن كه‌ مه‌ترسی گه‌وره‌ن بۆ سه‌ر ژیانی ڕۆژنامه‌نووسان، كه‌ له‌ هه‌ریه‌ك له‌و وڵاتانه‌ 13 ڕۆژنامه‌نووس كوژراون، به‌دواى ئه‌وانیشدا یه‌مه‌ن (11 ڕۆژنامه‌نووس) و عێراق (9 ڕۆژنامه‌نووس) و پاشان سووریا به‌ كوژرانى (8 ڕۆژنامه‌نووس) دێن.

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌، كه‌ ته‌نها 10%ى تاوانه‌كانى كوشتنى ڕۆژنامه‌نووسانى نێوان ساڵانى 2006_ 2016 ئاشكرا كراون، هه‌روه‌ها هاتووه‌: "به‌پێی ئاماره‌كان، 94%ى قوربانییه‌كانى 2016، ڕۆژنامه‌نووسی نێوخۆیین.

هاوكات یۆنامى داواى له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق كرد،  لێكۆڵینه‌وه‌ى ورد له‌ كوژرانى وێنه‌گرى كه‌ناڵى ئاسمانى كوردستان تیڤی بكه‌ن، كه‌ شه‌وى ڕابردوو له‌ ماڵه‌كه‌ى خۆیدا به‌به‌رچاوی خێزانه‌كه‌یه‌وه‌ درایه‌ به‌ر چه‌قۆ.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.