Erbil 38°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 01:24

ئه‌فسه‌رێکی عه‌ره‌ب له‌ شوێنی به‌ڕێوه‌به‌رێکی کوردی پۆلیسی که‌رکووک داده‌نرێ

به‌ بڕیارى وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقه
ئه‌فسه‌رێكی عه‌ره‌ب له‌ شوێنی به‌ڕێوه‌به‌رێكی كوردی پۆلیسی كه‌ركووك داده‌نرێ
کوردستان TV
100%

به‌ بڕیارێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له‌ شوێنی عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زا و ناحییه‌كانی كه‌ركووك عه‌قید فه‌تاح مه‌حمود یاسین خه‌فاجی داده‌نرێ.

دوای داگیركردنی كه‌ركووك له‌ لایه‌ن حه‌شد و سوپای عێراقه‌وه‌ به‌هۆی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌، حكومه‌تی عێراق زنجیره‌یه‌ك بڕیاری یه‌ك له‌ دوای یه‌كی بۆ ته‌عریب كردن و گۆڕینی دیموگرافیای كه‌ركووك و نه‌هێشتنی رۆڵی كورد له‌ شاره‌كه‌ ده‌ركردووه‌. 

له‌ نوێترین بڕیاریشیدا حكومه‌تی عه‌بادی عه‌قید فه‌تاح مه‌حموود یاسین كه‌ ئه‌فسه‌رێكی سه‌ر به‌ هۆزی خه‌فاجییه‌ كه‌ له‌ پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق نیشته‌جێن، كرده‌ به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی قه‌زا و ناحییه‌كانی كه‌ركووك.

پێشتر ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ عه‌ره‌به‌، به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی قه‌زای حه‌ویجه‌ بووه‌ و تۆمه‌تبار كراوه‌ به‌ په‌نادانی 150 چه‌كداری داعش له‌ سنووری قه‌زاكه‌دا.

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، وه‌زاره‌تی ناوخۆ موقه‌ده‌م قه‌یسه‌ر محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن جبوری، كرده‌ به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی حه‌ویجه‌.

له‌ دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌، حكومه‌تی عه‌بادی چه‌ندین به‌رپرس و به‌ڕێوبه‌ری كوردی كه‌ركووكی له‌ پۆسته‌كانیان دوورخستووه‌ته‌وه‌ و له‌ جێگه‌ی ئه‌وان كه‌سانی سه‌ر به‌ هۆزه‌ عه‌ره‌بی و شیعه‌ مه‌زهه‌به‌كانی باشووری عێراق و توركمانه‌ شیعه‌كانی سنووری كه‌ركووكی له‌ جێگه‌یان دامه‌زراندووه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.