Erbil 38°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 01:24

جۆن مه‌ککین: بارزانی پێگه‌ی خۆی بۆ خزمه‌ت به‌ خه‌ڵکه‌که‌ی به‌کار هێناوه‌

وه‌ك ده‌وڵه‌تمه‌دارێكی بوێر بڕیاری داوه‌
کوردستان TV
#7
100%

سێناتۆریَكی كۆماریخوازی ئه‌مریكا رایده‌گه‌ێنێ، بارزانی وه‌ك ده‌وڵه‌تمه‌دارێكی بوێر بڕیاری داوه‌ و پێگه‌ی خۆی بۆ خزمه‌ت به‌ خه‌ڵكه‌كه‌ی  به‌كار هێناوه‌.

جۆن مه‌ككین ، سێناتۆری كۆماریخوازی ئه‌مریكا رایگه‌یاند:  بارزانی وه‌ك ده‌وڵه‌تمه‌دارێكی بوێر بڕیاری داوه‌ و پێگه‌ی خۆی بۆ خزمه‌ت به‌ خه‌ڵكه‌كه‌ی  به‌كار هێناوه‌.

مه‌ككین هیواش ده‌خوازێت گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ببێته‌ هۆی چاره‌سه‌ر كردنی گرژییه‌ به‌رده‌وامه‌كان و رێخۆشكه‌ر بێت بۆ هه‌ڵبژاردنێكی رێك وپێك له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌ گشتی.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، به‌رده‌وام ده‌بین له‌ پاڵپشتیكردنی گفتوگۆ له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و پاراستنی كوردستان له‌دژی ‌ئه‌و هێڕشانه‌ی به‌هاوكاریی دراوسێكان ده‌كرێته‌ سه‌ریان.

ده‌شڵێت: خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان دۆستی راسته‌قینه‌ی ئێمه‌ن و شایانی  ئه‌وه‌ن له‌م كاته‌ سه‌ختانه‌دا ئه‌مریكا پشتیوانییان لێ بكات.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.