قایمقامی قەزای مەخموور ئاشکرای کرد، بە ھۆی ھێرشی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و ھێزە عێراقییەکان بۆ سەر قەزای مەخموور زۆربەی دانیشتوانی شارۆچکەکە ئاوارە بوونە و دەشڵێت، ھێزەکانی عێراق و حەشدی شەعبی ماڵی ھاووڵاتیان تاڵان دەکەن.
دوای ھێرشی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و ھێزە عێراقییەکان بۆ ناوچە کوردستانییەکانی سنووری ماددەی 140ی دەستووری عێراق ژمارەیەکی بەرچاوی ھاووڵاتییان ئاوارە بوونە و لە سنووری قەزای مەخمووریش سەدان خێزان ئاوارە بوونە. (ڕزگار محەمەد)، قایمقامی قەزای مەخموور، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''دوای ھاتنی ھێزەکانی عێراق و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بۆ قەزای مەخموور زۆربەی خەڵکی مەخموور ئاوارەی ھەولێر و ناوچەکانی دیکەی ھەرێمی کوردستان بوونە و نزیکەی 80%ی دانیشتوانی قەزای مەخموور ئێستا ئاوارەن و تەنیا بەشێکی کەمی دانیشتوان لە نێو مەخمووردا ماون، ئەو ڕەوشەی لە خورماتوو و کەرکووک و داقووق و دوبز ھەیە، بە ھەمان شێوە لە مەخمووریش ھەیە، بەڵام قەبارەکەی بەو شێوەیە نییە.
بە پێی ئەو زانیارییانەی لە نێو مەخموورەوە ، ماوەی چەند ڕۆژێکە ھێزە عێراقییەکان و حەشدی شەعبی دەستیان بە تاڵانکردنی ماڵی ھاووڵاتییان و بەشێک لە دووکانەکانی بازاڕی مەخموور کردووە، لەم بارەیەوە، قایمقامی قەزای مەخموور ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ''بەڵێ ئێمەش زانیاریمان ھەیە، ھێزەکانی عێراق، کە ئێستا لە نێو مەخمووردان، ژمارەیەک ماڵی ھاووڵاتییانیان تاڵان کردووە و ژمارەیەک خانووش وەک بارەگای سەربازی بەکار دەھێندرێن و بوونەتە بارەگای ئەوان.
ئاوارهكانی مهخموور ئێستا له شاری ههولێر نیشتهجێ بوونه ئهم شوێنانهی كه لێی نیشتهجێ بوونه مزگهوت و ئهو خانووانهن كه تهواو نهبوونه ئاوارهكان له ناوی دهژین. ژیانێكی سهخت بهرێ دهكهن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.