Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 15:54

پەرلەمانی عێراق تەمەنی یاسایی خۆی درێژکردەوە

ئەو ناوچانە تەنیا هێزەکانی فیدڕاڵیی عێراق بۆیان هەیە بارەگا بکەنەوە
کوردستان TV
100%


رۆژی سێشەممە ، پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی ئاسایی خۆی ساز کرد و تێیدا کردنەوەی بارەگا ئەمنییەکانی هێزەکانی عێراقی لە کەرکووک و ناوچە کێشە لەسەرەکانی دیکە، قەدەغە کرد.

لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا پەرلەمانی عێراق بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی تەمەنی یاسایی خۆی بۆ 30 رۆژ درێژکردەوە، هەروەها کردنەوەی بارەگا ئەمنییەکانی لە ناوچە کوردستانییەکان دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان قەدەغەکرد.

هەروەک پەرلەمان بڕیاری دا، لە کەرکووک و ئەو ناوچانە تەنیا هێزەکانی فیدڕاڵیی عێراق بۆیان هەیە بارەگا بکەنەوە، بەو واتایەی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی دەبێ بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان.

لەدوای ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان چەندین بڕیاری لە دژی هەرێمی کوردستان دەرکرد و سەرجەم بژاردەکان، بە بژاردەی سەربازیشەوە لەبەردەم حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق واڵاکرد.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.