دواى نیوه‌ڕى ئه‌مڕۆ 31/10/2017 ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى نه‌ناسراو له نێو ئۆتۆمبێلێك ده‌ستڕێژى گوله له چوار گه‌نج ده‌كه‌ن به‌و هۆیه‌وه‌ش كوشتن و برینداربوونى لێده‌كه‌وێته‌وه
رائید ئیقباڵ مه‌حه‌مه‌د گوته‌بێژى پۆلیسى شار‌و شارۆچكه‌كانى سلێمانى به ده‌زگاى سه‌ته‌لایتى كوردستانى راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ دواى نیوه‌ڕۆ له گوندى چۆمهباڵخى سه‌ربه‌قه‌زاى دوكانى پارێزگاى سلێمانى له نێو ئۆتۆمبێلێكدا ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى نه‌ناسراو ده‌ستڕێژى گوله له چوارگهنج ده‌كه‌ن، له ئه‌نجامدا دوو له گه‌نجه‌كان ده‌ست به‌جێ گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن و دوانه‌كه‌ى دیكه‌شت به‌سه‌ختى برینداردهكرین.
گوته بێژى پۆلیس ئاماژه به‌وه ده‌كات چه‌كداره‌كان نه‌ناسراو بوون و به‌ره‌و شوێنێكى نادیار هه‌ڵاتوون و تا ئێسته‌ش لێكۆلینه‌وه به‌رده‌وامه بۆئه‌وه‌ى ته‌قه‌كه‌ره‌كان ده‌ستگیر بكرێن و هۆكارى روداوه‌كه‌ش ئاشكرا بكرێت.
پۆلیس برینداره‌كانى بۆ چاره‌سه‌ر ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كردووه هه‌روه‌ها ته‌رمى كوژراوه‌كانیش بۆ لێكۆلینه‌وه ره‌وانه‌ى پزیشكى دادى كراوه بۆئه‌وه‌ى توێكارى و پشكنییان بۆ ئه‌نجامبدرێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.