Erbil 38°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 04:29

حکومەتی عێراق بەشە بودجەی ھەرێم لە 17% بۆ لە 12.6% کەمکراوەتەوە‌

رەشنووسێکی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی ساڵی 2018ی عێراق بڵاودەبێتەوە
کوردستان TV
100%

رەشنووسێکی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی ساڵی 2018ی عێراق بڵاودەبێتەوەو تیایدا بەشە بوجەی ھەرێمی کوردستان بەرێژەیەکی زۆر کەمکراوەتەوە، بەپێی ئەو رەشنووسەی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی ساڵی 2018 عێراق کە بڵاوکراوەتەوە.

ئەحمەد حاجی رەشید، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق راگەیاند، بەپێی پرۆژەیاسایەكی نافەرمی بودجەی پێشنیازكراوی 2018 ی عێراق، بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان لە 17% بۆ لە 12.6% كەمكراوەتەوە‌.

ئەحمەد حاجی رەشید نایشارێتەوە کە ھەموو ئەگەرێک لەبەردەم پشکی ھەرێمی کوردستان لە بوودجەدا کراوەیە، لەوانەیە لە لایەن حکوومەتی عێراق دەستکاری بکرێت، بۆیە پێویستە ھەرچی زووە رێککەوتن لە نێوان عێراق و ھەرێمی کوردستان بکرێت.

ھاوکات ئەندامی لێژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، نەجیبە نەجیب بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دەڵێت "عێراق پشکی ھەرێمی کوردستان لە بوودجەی گشتی ساڵی 2018 دیاری دەکات، بەڵام چەند کار بەو دیاریکردنەی بەشە بوودجەیەی ھەرێم دەکات ئەمە پێویستی بە کارکردنی زیاترە.

گوتیشی: بۆ پێدانی پشکی ھەرێمی کوردستان لە بوودجەی گشتی ساڵی 2018ی پێویستە رێککەوتن لە نێوان عێراق و ھەرێمی کوردستان بکرێت و لە ھەمان کاتیشدا لایەنی سێیەمی وەک ئەمریکا و نەتەوەیەکگرتووە​کان چاودێری رێککەوتنەکە بکەن، تاوەکو عێراق ناچار بێت بەشە بوودجەکە وەک خۆی بە ھەرێم بدات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.