Erbil 38°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 04:32

ئه‌مریکا:ئـاگاداری شه‌ھید کردنی ئـه‌رکان شه‌ریف ڕۆژنامه‌وانی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی کوردستانین

په‌یامنێری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان له‌گه‌ڵ هێزه‌ر ناوێرت
کوردستان TV
#7
100%

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ئـه‌وان ئـاگاداری شه‌ھید كردنی ئـه‌ركان شه‌ریف ڕۆژنامه‌وانی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانن.

ڕۆژی دووشه‌ممه‌، هێزه‌ر ناوێرت، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا،  
وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی له‌باره‌ی رووداوه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان دایه‌وه‌.

له‌باره‌ی شه‌ھید كردنی ئـه‌ركان شه‌ریف رۆژنامه‌ڤانی كورد له‌ داقووق و بڕیاری قه‌ده‌خه‌كردنی ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌ كوردییه‌كان له‌لایه‌ن به‌غدا، هێزه‌ر ناوێرت گووتی:ئاگاداری هه‌موو رووداوه‌كان نین، به‌ڵام ئاگاداری ئه‌وه‌ین رۆژنامه‌ڤانێك له‌ كه‌ركووك كوژراوه‌، ئاگاداری هه‌موو ورده‌كارییه‌كانی دیكه‌ نین و زانیاریمان له‌و باره‌وه‌ پێده‌گات. هه‌روه‌ها ئاگاداری ئه‌وه‌ین كه‌ میدیاكان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی گرفتیان هه‌یه‌. به‌گشتی بۆچوونی ئێمه‌ له‌باره‌ی ئازادی میدیا نه‌گۆڕاوه‌ و ده‌ڵێین كه‌ ئازادی میدیا و رۆژنامه‌ڤانی بۆ پرۆسه‌ی دێموكراسی هه‌ر وڵاتێك گرینگه‌.

له‌باره‌ی ناساندنی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس و فه‌رمانده‌كانی دیكه‌ی حه‌شدی شه‌عبی به‌ تیرۆریست، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند،ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس یه‌كێكه‌ له‌وانه‌ی له‌ ساڵی ٢٠٠٩ به‌م لاوه‌ له‌ لیستی تیرۆردایه‌.
 
سه‌باره‌ت به‌ هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه‌، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند:ئێمه‌ رێزێكی زۆرمان بۆ قاره‌مانێتی و ئازایه‌تی پێشمه‌رگه‌ هه‌یه‌ له‌ شه‌ڕی دژی داعش، له‌و باره‌وه‌ هه‌ڵوێستمان هه‌رگیز نه‌گۆڕاوه‌ و ئه‌وان به‌ هێزێكی كاریگه‌ر ده‌زانین.

له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی هێزه‌ عێراقییه‌كان چه‌كی قورسی ئه‌مریكی دژ به‌ كورد به‌كارده‌هێنن، هێزه‌ر ناوێرت گوتی :به‌دڵنیایی ئێمه‌ راهێنانمان به‌ هێزه‌ كوردییه‌كان و هێزه‌كانی حكومه‌تی عێراق كردووه‌. ده‌زانین هه‌ندێ پرسیار له‌و باره‌وه‌ كراوه‌، به‌ڵام ئێمه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك چه‌كمان به‌و گرووپانه‌ نه‌داوه‌ و پشتگیریمان نه‌كردوون، كه‌ به‌ تیرۆریست ناسراون و مافه‌كانی مرۆڤیان پێشێلكردوون و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عێراقدا نین، پێموایه‌ هه‌ڵوێستمان له‌و باره‌وه‌ زۆر روون بووه‌.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.