گرووپی هواوی په‌رده‌ی له‌سه‌ر مۆبابیلێكی تازه لادا له‌بازاره‌كانی عیراق و كوردستان به‌ناوی مایت 10 لایت (HUAWEI Mate10 lite) كه‌یه‌كه‌م مۆبایله له‌جیهان چوار كامیرا له‌خۆده‌گرێت له‌گه‌ڵ شاشه‌یه‌كی نمایشی ته‌واو .
مۆبایلێكی تازه‌ی هواوی دوو كامیرای پێشه‌وه به كوالیتی 16 میگاپیكسل و 2 میگاپیكسل ، له‌گه‌ڵ دوو كامیرای دواوه به‌كوالیتی 13 میگاپیكسل و 2 میگاپیكسل، ئه‌م كامیرانه‌ش به‌یه‌كه‌وه كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی جوانترین وێنه بگیرێت به كوالیتیه‌كی به‌رز.
وا مه‌زنده ده‌كرێت مۆبایلی مایت 10 لایت بوارێكی تازه له‌به‌كارهێنان بره‌خسێنێت بۆ ئه‌وانه‌ی به‌كاری ده‌هێنن به‌تایبه‌تی له‌بواری وێنه‌گرتندا.
شایانی باسه له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌م كامیرانه له‌هه‌ردوو به‌شی پێش و دواوه ، مایت 10 لایت یه‌كه‌م مۆبایله كه ته‌كنه‌لۆژیای فلاشی تایبه‌ت به‌وێنه‌ی سیلفی تێدایه كه هاوشێه‌وه‌ی كه‌شی ناو ستۆدیۆكانی وێنه‌گرتن ده‌ره‌خسێنێت كه له‌سروشته‌وه نزیكه كه وێنه‌كان رۆشنه‌تر ده‌كات ، ئه‌مه‌ش له‌رێگای هاوسه‌نگی له‌نێوان رۆشه‌ن و نه‌رمی رووناكی.
له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مایت 10 لایت:
شاشه‌ی نمایشی ته‌واو : بۆچوونی ئێستا له‌نێو به‌كارهێنه‌ران بوونی شاشه‌ی گه‌وره‌یه بۆ تاموچێژ وه‌رگرتن له‌ناوه‌ڕۆكی ئامێره‌كه ، ئه‌وه‌ش له مایت 10 لایت به‌دیارده‌كه‌وێت كه‌شاشه‌ی نمایشی ته‌واوی هه‌یه ، هواوی كاری له‌سه‌ر ئه‌وه‌كردووه كه‌هاوسه‌نگی له‌نێوان ته‌نكی و شاشه‌كه هه‌بێت ئه‌نجامیش شاشه‌یه‌ك به رووبه‌ری 5.9 ئینج ، كه‌ئه‌زموونێكی باشتر پێشكه‌ش به به‌كارهێنه‌ران ده‌كرێت وه‌ك له‌خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵ یان سه‌یركردنی تازه‌ترین ناوه‌رۆكی تۆڕی نبتفلیكس یان چێژ وه‌رگرتن له‌یاری بۆكیمۆن.
ستایلێكی جوانی هاوتا : مۆبایلی مایت 10 لایت له‌باشترین توخم دروستكراوه ، به‌ستایلێكی جوانی هاوتا و شاشه‌ی نمایشی ته‌واو كه‌وای لێكردووه ببێته یه‌كێك له‌ئامێره پێشه‌نگه‌كان ، ستایله‌كه جوانه‌كه له‌گه‌ڵ باشترین و زیره‌كترین به‌رنامه ته‌واو ده‌كرێت وه‌ك سیسته‌می به‌كارهێنانی راسته‌وخۆ. (EMUI 5.1) له هواوی
نه‌وه‌ی نوێ له‌ئه‌زموونی سه‌یركردن: ده‌توانی مۆبایلی مایت 10 لایت به‌ئاسانی له‌ناو ده‌ست هه‌ڵبگریت ، هه‌روه‌ها رێژه‌ی به‌رزی 18 : 9 ئه‌زموونێكی تازه بۆ دابه‌شكردنی شاشه دابین ده‌كات كه چه‌ندین ئه‌رك له‌یه‌ك كاتدا جێبه‌جێ ده‌كات.
هاوسه‌نگی له‌نێوان به‌رنامه‌كان و پێكهاته‌كان : هواوی گرنگی به‌رنامه‌كان و پێكهاته‌كان ده‌زانێت بۆیه هواوی مۆبایلی مایت 10 لایت پرۆسێسه‌ری كیرن 659 هه‌شت ناوكی له‌خۆ ده‌گرێت په‌ره‌پێدراو به كرداری دروستكردن 10 نانۆمیتر و به‌خێرایی 2.36 گیگاهیرتز هه‌روه‌ها میمۆری هه‌مه‌ره‌كی به‌قه‌باره‌ی 4 گیگابایت له‌گه‌ڵ میمۆری ناوه‌وه به‌قه‌باره‌ی 64 گیگابایت .سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی مایت 10 لایت پشت به تازه‌ترین به‌رنامه و توانای به‌رزه‌وه ده‌به‌ستێت ، وه‌ك سیسته‌می به‌كارهێنانی راسته‌وخۆ(EMUI 5.1) كه به‌سیسته‌می ئه‌ندرۆید 7 كار ده‌كات.
نرخ و ره‌نگه‌كان: مۆبایلی مایت 10 لایت به‌ره‌نگه‌كانی گۆلدن و سپی و ره‌ش له عیراق هه‌یه به‌نرخی 349 $
سه‌رچاوه/ مالپه‌ری باس نیوس
كوردستان تیڤی/كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.