Erbil 38°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 08:23

مه‌سروور بارزانی: رێکارەکانی به‌غدا له‌ به‌رامبه‌ر هه‌رێم سیاسین و پێشێلکردنی زه‌قی ده‌ستوورە

هه‌رچی زووه‌ جوڵه‌ سه‌ربازیه‌كان كۆتایی پێبهێنرێت
کوردستان TV
#7
100%

راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، هیوای خواست، هه‌رچی زووه‌ جوڵه‌ سه‌ربازیه‌كان كۆتایی پێبهێنرێت و هه‌ولێر و به‌غدا له‌ سه‌ر مێزی گفتوگۆ به‌پێی ده‌ستوور كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

 ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 1/11/2017 له‌ میانی دیدارێكی نێوان، مه‌سروور بارزانی راویژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و فرانك بێیكر باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عێراق و شاندی یاوه‌ریدا، دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان وبه‌غدا گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كراوه‌و باڵیۆزی به‌ریتانی نیازی خۆی بۆ پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندیی ولاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه‌ و هیوای خواست، هه‌رچی زووه‌ جوڵه‌ سه‌ربازیه‌كان كۆتایی پێبهێنرێت و هه‌ولێر و به‌غدا له‌ سه‌ر مێزی گفتوگۆ به‌پێی ده‌ستوور كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

له‌ دیداره‌كه‌دا مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ : له‌ به‌غدا زۆر باسی جێبه‌جێكردنی ده‌ستور ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌و رێكارانه‌ی له‌ به‌رامبه‌ر هه‌رێم ده‌گیرێنه‌به‌ر سیاسین و پێشێلكردنی زه‌قی ده‌ستوورن، ئه‌گه‌ر بڕیاریشه‌ ده‌ستور جێبه‌جێكرێت، پێویسته‌ هه‌موو ده‌ستوور وه‌ك خۆی جێبه‌جێبكرێت.

راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش هیوای خواست، هه‌رچی زووتر دانوستانه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا له‌ بواری سه‌ربازیه‌وه‌ بۆ بواری سیاسی و ئیداری بگوازرێته‌وه‌ و كۆتایی به‌و گرژیانه‌ی ئێستا بهێنرێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.