په‌یمانگه‌ی زانیاری له زانكۆی شه‌رقولئه‌وسه‌ت له ولاتی توركیا له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی بۆی ده‌ركه‌وتووه كه زانكۆی "هارڤارد"ی ئه‌مریكی له نێو (2500) زانكۆی جیهاندا باشترین زانكۆیه و له دوای ئه‌ویش زانكۆی "تۆرێنتۆ" له كه‌نه‌دا به پله‌ی دووه‌م دیت و زانكۆی"ئۆكسفۆرد" یش له به‌ریتانیا به پله‌ی سییه‌م دیت.
په‌یمانگه‌ی ناوبراو له‌سه‌ر بنه‌مای توێژینه‌وه و به‌ڵگه‌نامه زانستییه‌كان وكاریگه‌ی بڵاوكراوه‌كان و هه‌ماهه‌نگی كردنی له بواره‌كانی زانستی له نێو زانكۆكان ئه‌و زانكۆیانه‌ی ریزبه‌ند كردووه وه‌ك باشترینه‌كانی جیهان.
هه‌ر به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی هه‌مان په‌یمانگه وڵاتی چین زۆرترین زانكۆی تیدایه و له دوای ئه‌ویش ئه‌مریكا دیت و ئینجا ژاپۆن و هیندستان و فه‌ڕه‌نسا به دوای یه‌كدا دێن له زۆری ژماره‌ی زانكۆكاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.