Erbil 38°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 11:22

نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ژماره‌ی قوربانیانی مانگی ئەیلولی بڵاو کرده‌وه‌

203 هاوڵاتی عیراقی كوژراون و 389 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون‎.‎
کوردستان TV
100%


نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئاماره‌ی ده‌ره‌نجامی كرده‌وه‌ توندوتیژی و تیرۆرستی و پێكدادانی چه‌كداری كه‌  له‌ مانگی ئه‌یلول  2017 دا ‏روویانداوه‌ بڵاوكرده‌وه‌ 203 هاوڵاتی عیراقی كوژراون و 389 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون‎.‎

به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی ئه‌مڕۆ نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق "یونامی" ‏بڵاوی كردۆته‌وه‌، له‌ ده‌ره‌نجامی كرده‌وه‌ توندوتیژی و تیرۆرستی و پێكدادانی چه‌كداری كه‌  له‌ مانگی ئه‌یلول  2017 دا ‏روویانداوه‌، 203 هاوڵاتی عیراقی كوژراون و 389 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون‎.‎

ژماره‌ی كوژراوانی مه‌ده‌نی بۆ مانگی تشرینی یه‌كه‌م 196 كه‌سه‌ و ژماره‌ی برینداره‌كانیش 381 كه‌سه‌. ١٠ له‌ كوژراوه‌كان بیانی بوون.

له‌به‌غدا‌ 194 مه‌ده‌نی بوونه‌ته‌ قوربانی 37 كوژراو و 157 بریندار، دوای ئه‌و پارێزگای زیقار دێت 82 كوژراو و 93 برینداری هه‌یه‌، ئاماری پارێزگای ئه‌نباریش  تا 29ی ئه‌یلول  بریتییه‌ له‌ 20 كوژراو و 46 بریندار. ئاماری قوربانیانی مه‌ده‌نی پارێزگای  ئه‌نبار  یونامی له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی ئه‌نبار وه‌ریگرتووه.

لای خۆشیه‌وه‌ ، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش وتی "ئازار چه‌شتنی به‌رده‌وامی خه‌ڵكی سڤیل  به‌ توندی ئه‌وه‌مان بیرده‌خاته‌وه‌ سه‌ره‌ڕای تێكشكاندیان له‌ گۆڕه‌پانی جه‌نگ تیرۆرستانی داعش توانای لێدانیان ماوه‌".

هه‌روه‌ها وتیشی " له‌ تاكه‌ هێرشێكدا له‌ 14ی ئه‌یلول ، تیرۆرستانی داعش توانیان نزیكه‌ی 200 كه‌س بكوژن یان بریندار كه‌ن  كه‌ زیاره‌تكاری بیانیشیان تێدا بوو له‌ ناسریه‌ له‌ پارێزگای زیقار له‌ باشوور . ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تیرۆریستانی داعش تا ئێستا وه‌ك هێزێكی كاریگه‌ر ماونه‌ته‌وه‌ ئه‌گه‌ر به‌ توندی رووبه‌رووی نه‌بنه‌وه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری وڵات، وه‌ك پرسێكی هه‌ره‌ له‌ پێش و بێ به‌ لارێدا براو و بێ په‌رشكردنی كۆششه‌كان كه‌ ده‌بێته‌ راكێشانی سه‌رنجه‌كان بۆ شوێنی دیكه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.