Erbil 38°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 11:23

حەشدی شەعبیی هەوڵی تەعریبکردن و جینۆسایدی کورد دەدات و مه‌رامى شه‌ڕیان هه‌یه‌

پێشمەرگە خۆی بۆ هەموو ئەگەرێک ئامادە کردووە
کوردستان TV
100%

فەرماندەی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووک - پردێ ڕایگەیاند، میلیشیاکانی حەشدی شەعبی فەرمانی ئەوەیان پێکراوە کە خۆیان بۆ شەڕکردن لە دژی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ئامادە بکەن و لە بەرامبەریشدا پێشمەرگە خۆی بۆ هەموو ئەگەرێک ئامادە کردووە.

‎کەمال کەرکووکی، فەرماندەی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووک - پردێ بە باسنیوزی ڕاگەیاند: "میلیشیای حەشدی شەعبی و ھێزە عێراقییەکان فەرمانیان پێکراوە بەهەموو توانایانەوە خۆیان بۆ شەڕکردن ئامادە بکەن“. گوتیشی: ”ئێمە تەمەننا دەکەین کە شەڕ ڕوونەدا، بەڵام ئەگەریش بگاتەوە ئاستی شەڕ، پێشمەرگە بە تەواوی ئامادەیە و هاوشێوەی داستانەکانی (پردێ، مەخموور و زومار) زۆر خراپیان بەسەر دێت“.

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک ڕایدەگەیەنێت، حکوومەتی عێراق لە بڕیارەکانی دژ بە کەرکووک بەردەوامە.

کاوە ئەحمەد، ئەندامی لقی 3ـی پارتی دیموكراتى كوردستان لە کەرکووک ڕایگەیاند: "دوای داگیرکردنی کەرکووک لە لایەن حەشدی شەعبییەوە، حکوومەتی عێراق ژمارەیەک بڕیاری دژ بە کەرکووک و ھەرێمی کوردستان دەرکرد، ”یەکێک لەو بڕیارانە نووسراوێکە کە لە وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە دەرچووە و تێیدا رێ بە هەموو عێراقییەک دەدات شوێنی نیشتەجێبوونی بگوازێتەوە شاری کەرکووک“.

کاوە ئەحمەد هەروەها رایگەیاند، حکوومەتی عێراق لەڕێی حەشدی شەعبییەوە هەوڵی تەعریبکردن و جینۆسایدی کورد لە کەرکووک دەدات، تەنانەت ئەو باڵەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیشی دەستەمۆ کردووە، کە شارەکەیان رادەستی ئەو میلیشیایانە کرد.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.