ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا ده‌نگیان له‌سه‌ر لادانى پارێزگاری نه‌ینه‌وا نەوفەل حەمادی سوڵتان له پۆسته‌كه‌یدا.
ئه‌نجومه‌نى پاریزگاى نه‌ینه‌وا، له دانیشتنێكى ئه‌مڕۆیدا، كه بۆ لێپرسینه‌وه له (نەوفەل حەمادی سوڵتان) پارێزگارى نه‌ینه‌وا، ته‌رخان كرابوو، بڕیاریدا پارێزگاره‌كه له پۆسته‌كه‌ى لابدرێت.
دانیشتنه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ بۆ لێپرسینه‌وه له تۆمه‌تى دارایی و ئیداریی نەوفەل حەمادی سوڵتان ، پارێزگارى نه‌ینه‌وا ته‌رخان كرابوو، به‌ڵام پارێزگاره‌كه ئاماده‌ى دانشتنه‌كه نه‌بوو.
نەوفەل حەمادی سوڵتان، له باره‌ى دانیشتنه‌كه‌وه كه له برى باره‌گاى ئه‌نجومه‌نه‌كه له مووسڵ، له باره‌گاى شاره‌دێی (قۆش) به‌ڕێوه چوو، ڕای گه‌یاند: "ئه‌و دانیشتنه نایاساییه و له گۆڕینی شوێنه‌كه‌ى ئاگادار نه‌كراومه‌ته‌وه، بۆیه ئاماده‌ى نابم".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه دانیشتنه‌كه بۆیه خراوه‌ته شاره‌دێی قۆش، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و 2 ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌ن فه‌رمانى گرتنیان بۆ ده‌ركراوه، له مووسڵ ده‌ستگیر نه‌كرێن، گوتیشی: "خودى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نه‌كه چه‌ندین دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵى له‌سه‌ره".
دوای کۆبوونەوەکە بەشار کیکی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: "ئەمڕۆ لە ئەنجوومەنی ناحیەی ئەلقوش کۆبووینەوە و دوو دانیشتنمان ئەنجامدان، بەداخەوە نەوفەل حەمادی سوڵتان، پارێزگاری نەینەوا لە دانیشتنەکان ئامادەنەبوو، دانیشتنەکە بۆ ئەوەبوو لێپرسینەوەی لەگەڵ بکرێت لەسەر ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی کراون لەبارەی گەندەڵی و ئەو کارانەی لەماوەی بەڕێوەبردنی پۆستەکەی کردوونی".
بەشار کیکی لەبارەی ئەنجامی کۆبوونەوەکان گوتی: "لە دانیشتنی یەکەمدا ئەنجوومەن بڕیاریدا دانیشتنێکی دیکە ئەنجامبدرێت بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر ئەوە بدرێت پارێزگار لەو پۆستەدا بمێنێتەوە یان دووربخرێتەوە، بۆیە دانیشتنی ژمارە 66 ئەنجامدرا و بە تێکڕای دەنگ بڕیاردرا نەوفەل حەمادی سوڵتان لە پۆستی پارێزگار دووربخرێتەوە، لەبەرئەوەی گەندەڵی ئەنجامداوە و پۆستەکەی خراپ بەکارهێناوە و زۆر دۆسیەی لەسەر ساخبوونەتەوە.
سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا ئاماژەی بەوەدا کە بڕیاری دوورخستنەوەی نەوفەل حەمادی لە پۆستی پارێزگاری نەینەوا بۆ بەغدا و بۆ حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیران دەنێردرێت، بۆئەوەی راستەوخۆ دەستلەکارکێشانەوەی بۆ بکرێت تا دۆسیەکانی پەردەپۆش نەکات، هاوکات قسە لەگەڵ دادگاکان بکرێت و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگاداربکرێنەوە بۆئەوەی رێگەی گەشتکردنی لێبگیرێت تاوەکو ئەو بابەتە کۆتایی دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.