Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 14:35

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنووری شارۆچکەی سیدەکانیان بۆردومان کرد

فڕۆکەکانی تورکیا سیدەکانیان بۆردومان کرد
کوردستان TV
100%

نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە فڕۆکەکانی تورکیا چەند ناوچەو چیای سەر بە شارۆچكەی سیدەکانیان لە قەزای سۆران بۆردومان کردووە.

زانیاری و شایەتحاڵان باس لەوە دەکەن دوو فڕۆکەی جەنگیی تورکیا نیوەڕۆی ئەمڕۆ "گەلی موغارێ و چیای خواکوڕک"یان لە شارۆچکەی سیدەکان بۆردومان کردووەو بوونەتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێی خەڵکی ناوچەکە، به‌لام هەتا ئێستا لەبارەی زیانی گیانی و مادیی ئەو بۆردومانە هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.