Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 16:20

کچێکی دیکەی کوردی ئێزدی لە دەستی داعش ڕزگار کرا

ته‌مه‌نی 33 ساڵه‌ لەم حەفتەیەدا ئەوە چوارەمین کەسە ڕزگار دەکرێت
کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ کچێکی دیکەی کوردی ئێزدی لە دەستی داعش ڕزگار کرا، بەمەش لەم حەفتەیەدا ئەوە چوارەمین کەسە ڕزگار دەکرێت و ته‌مه‌نی 33 ساڵه‌ له‌ سووریا له‌ ده‌ستی تیرۆریستان داعش رزگاركرا.

بەرپرسی نووسینگەی ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە دەستی داعش گوتی، ئەمڕۆ کچێکی دیکەی کوردی ئێزدی لە دەستی داعش ڕزگار کرا، بەمەش لەم حەفتەیەدا ئەوە چوارەمین کەسە ڕزگار دەکرێت.

حوسێن قایدی ڕاگەیاند: لە بەردەوامیی ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە دەستی تیرۆریستانی داعش، ئەمڕۆ توانرا ئافرەتێکی 33 ساڵان لە سووریا لە دەستی تیرۆریستانی داعش ڕزگار بکرێت و بە کەسوکارەکەیشی شاد بکرێتەوە.

قایدی گوتیشی: لەم حەفتەیەدا ئەوە چوارەمین کەسە لە دەستی داعش ڕزگار بکرێت و تا ئێستاش سێ ھەزار و 179 کەس ڕزگار کراون و نزیکەی 3 ھەزار و 100 کەسی دیکەش لە دەستی داعشدا ماون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.