Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:35

فابریگارس له‌ چێلسی ده‌مێنێته‌وه‌

بۆ نوێكرنه‌وه‌ی بۆندی (سیسك فابرێگارس)ی ئه‌ستێره‌ی هێلی ناوه‌راستی تیپه‌كه‌ی یانه‌ی چێلسی ده‌ست به‌ گفتۆگۆكانی ده‌كات.
کوردستان TV
100%

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی "زه‌ سه‌ن"ی به‌ریتانی ، یانه‌ی چێلسی ده‌یه‌وێت  بۆندێك پێشكه‌ش به‌" فابرێگارس" بكات و موچه‌كه‌شی زیاد بكات، به‌مه‌ش كۆتایی به‌و ده‌نگۆیانه‌ بهێنێت كه‌ باس له‌ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی ناوبراو له‌ یاریگای ستامفۆرد برێچ ده‌كه‌ن.

ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ وتیشی "كۆنتی" راهینه‌ری چێلسی متمانه‌یه‌كی زۆری به‌ فابریكاس هه‌یه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك له‌م وه‌رزه‌دا له‌ هیچ یاریه‌ك بێبه‌ش نه‌بووه‌، ته‌نها له‌ یاریه‌كدا نه‌بیت ئه‌ویش به‌ هۆی سزاوه‌ بووه‌.

له‌ كۆتاییدا یانه‌ی چێلسی بڕیاری خۆی داوه‌ به‌وه‌ی "فابریگارس" له‌ له‌نده‌ن بمێنێته‌وه‌ و جگه‌ له‌ درێسی شین هیچ درێسێكی دیكه‌ نه‌پۆشیت .
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.