Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:35

شینزۆ ئابێ جارێکی دیکە بە سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن  هەڵبژێردرایەوە

شینزۆ ئابێی لە ساڵی 2012ـەوە سەرۆک وەزیرانی ژاپۆنه‌
کوردستان TV
100%

پەرلەمانی ژاپۆن سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی هەڵدەبژێرێتەوە و ئەویش دوو بەڵێن بە هاووڵاتییانی خۆی دەدات.

رۆژی چوارشەممە 1/11/2017، شینزۆ ئابێی تەمەن 63 ساڵ، جارێکی دیکە بە سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن  هەڵبژێردرایەوە.

هەڵبژاردنەوەی شینزۆ ئابێ لە پەرلەمانی ژاپۆن  دوای ئەو سەرکەوتنەی ئابێ دێت، کە لە هەڵبژاردنی گشتیی وڵاتەکە لە 22/10/2017 بەدەستی هێنا.

ئابێ، کە لە ساڵی 2012ـەوە سەرۆک وەزیرانی ژاپۆنه‌، دوای هەڵبژاردنەوەی، بەڵێنی داوە ئابووریی ژاپۆن  ببوژێنێتەوە و سیستەمی بەرگریی وڵاتەکەی بەرەو پێشەوە ببات.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.