Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 15:55

وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى: ده‌رماڵه‌ى مه‌ترسى فڕۆکه‌وانى خه‌رج ده‌کرێت

(فڕۆكه‌وان و گه‌شتییه‌وان و ئه‌ندازیاران و ته‌نیككاران) ده‌گرێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌ نووسراوێكدا ڕێنمایی بۆ خه‌رجكردنى ده‌رماڵه‌یه‌كی نوێ بۆ به‌شێك له‌ فه‌رمانبه‌رانى فڕۆكه‌وانى ده‌ركرد.

به‌پێی نووسراوێكى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان: "هه‌ریه‌ك له‌ فڕۆكه‌وان و گه‌شتیه‌وان و ئه‌ندازیارو ته‌كنیككارانى فڕۆكه‌وانى، ده‌رماڵه‌كه‌ى بۆ ده‌به‌سترێت".

وه‌ك له‌ نووسراوه‌كه‌دا، هاتووه‌، به‌پشتبه‌ستن به‌ فه‌رمانى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، ده‌رماڵه‌ى مه‌ترسى فڕۆكه‌وانى بۆ (فڕۆكه‌وان، گه‌شتییه‌وان، ئه‌ندازیار و ته‌نیككارانى فڕۆكه‌وانى) به‌پیی تایبه‌تمه‌ندى و پله‌ى ئه‌فسه‌رى بۆ ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر خه‌رج ده‌كرێت، كه‌ له‌ نووسراوه‌كه‌دا ناویان هاتووه‌.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.