Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 15:53

هیواکه‌ی گۆڤه‌ند عه‌بدولڵا هاته‌ دی

هونه‌رمه‌ندی موزیكژه‌ن " گۆڤه‌ند عه‌بدوللا" دوای خه‌ونی چه‌ندین ساله‌ی له‌ ئێستادا ده‌بێته‌ خاوه‌نی یه‌كه‌م ئه‌لبووم 
کوردستان TV
100%

گۆڤه‌ند ده‌ڵێت له‌ دوای 18 ساڵ كاركردنم له‌ نیو گۆڕه‌پانی موسیقای كوردی به‌ هه‌وڵ و ماندووبونێكی زۆر و دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ ئاماده‌كارییه‌كانی ئه‌و ئه‌لبوومه‌ موزیكییه‌م له‌ ئێستادا توانیم ئه‌لبوومی "هیوایه‌ك" بخه‌مه‌ به‌رده‌ستی هونه‌ردۆستان و گورێگرانی موزیكی كوردی.

موزیكژه‌ن "گۆڤه‌ند" وتیشی ئه‌لبوومی هیوایه‌ك (8) تراك پارچه‌ موزیكی له‌ خۆ گۆتووه‌ به‌ ناوه‌كانی "سۆزی دلم،به‌هاری من،سه‌مای من و ئه‌و ، سلیمانی بۆ مه‌هاباد، یادیك بۆ شاره‌كه‌م، مه‌ستوره‌ ،شه‌وانی ته‌نیایی، سبه‌ی" هه‌روه‌ها خۆی به‌ ئامیری عود ئاماده‌سازی بۆ سه‌رجه‌م پارچه‌ موزیكه‌كان ئه‌نجامداوه‌.

له‌ كۆتاییدا ناوبراو ئاشكرایكرد كه‌ كاری ڤیدیۆ كلیپی ته‌نها بۆ یه‌ك به‌رهه‌م ئه‌نجامداوه‌.  

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.