Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 16:22

152ملیۆن سال به‌ر له‌ ئیستا ژیاوه‌

له‌ وڵاتی هیندستان شوێنه‌واری خشوكێكی ده‌ریایی دۆزراوه‌ته‌وه‌ مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ سه‌رده‌می ژیانی دایناسۆره‌كان
کوردستان TV
100%

رۆژنامه‌ی"ئیندپیندت"ی به‌ریتانی ئاشكرایكردووه‌ له‌ ولاتی هیندستان تیمێك له‌ شوێنه‌وارناسان توانیویانه‌ شوێنه‌واری خشوكیك بدۆزنه‌وه‌ كه‌ مێژووه‌كه‌ی بۆ 152 ملیۆن ساڵ ده‌گه‌ریته‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ دوای (1500) كاتژمێر له‌ كاركردن و هه‌لكۆڵین زانایان توانیویانه‌ بگه‌نه‌ سه‌ر ئه‌و شوێنه‌واره‌و ته‌واوی ئێسكه‌كانی ئه‌و گیانله‌به‌ره‌ بدۆزنه‌وه‌ جگه‌ له‌ به‌شێك له‌ ئێسكه‌كانی كه‌له‌‌ سه‌ری نه‌بێت.

زانایانی شوێنه‌وارناس پێیان وایه‌  ئه‌و شوێنه‌واره‌ی دۆزیویانه‌ته‌وه‌ ناوی ئه‌ژدیهای ده‌ریایه‌ و 152 سال به‌ر له‌ ئیستا له‌ ژیاندا بوونی هه‌بووه‌.

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.