Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 18:30

ئه‌حمه‌د خه‌لیل.. چه‌ند سوپرایزێکی بۆ هه‌وادارانی هه‌یه‌

سه‌رقاڵی كۆمه‌ڵێك كاری نوێیه‌
ahmad xalel_gorane
کوردستان TV
100%

گۆرانی بێژ ئه‌حمه‌د خه‌لیل سه‌رقاڵی كۆمه‌ڵێك كاری نوێیه‌ و چه‌ند سوپرایزێك بۆ هه‌وادارانی ده‌كات و دڵنیایان ده‌كاته‌وه‌ كه‌ كاره‌ نوێیه‌كانی شایسته‌ن و په‌شیمان نابنه‌وه‌ له‌وه‌ی یه‌ك ده‌قه‌ له‌ كاتی خۆیان گرتووه‌ بۆ گوێگرتن له‌ گۆرانییه‌كانی.

ئه‌حمه‌د خه‌لیل ده‌ڵێت: من له‌ ئاهه‌نگه‌كان ده‌بێت به‌رده‌وام بم چونكه‌ ئه‌و كارانه‌ی من ده‌یكه‌م ده‌توانم بڵێم له‌ سه‌دا ٩٠ سپۆنسه‌ری نیه‌ من بۆیه‌ ئاهه‌نگ ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر كاره‌ هونه‌رییه‌كانم خزمه‌ت بكه‌م و سپۆنسه‌رم نه‌وێت.

له‌باره‌ی كاره‌نوێكه‌ی ئه‌حمه‌د خه‌لیل ده‌ڵێت: به‌ هه‌موو ستایله‌كان گۆرانی ده‌ڵێم و له‌ ئێستادا سه‌رقاڵی كۆمه‌ڵه‌ كارێكی نوێم كه‌ هه‌موو ورده‌كارییه‌كانی ته‌واو بووه‌.

كوردستان تیڤی/كامه‌ران حاجی

 

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.