Erbil 38°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 22:51

رێکه‌وت کچێکی سودانی ده‌گه‌ینێته‌ پله‌ی ئه‌سته‌ره‌یی

سێ گرێبه‌ستی له‌لایه‌ن سێ كۆمپانیای به‌ناوبانگی جیهانییه‌وه‌ بۆ دێت
anok-swdane
کوردستان TV
100%

ته‌نها رێكه‌وت بوو له‌كاتی ئاهه‌نگی زانكۆی هوارد له‌ ویلایه‌تی بلیموس له‌ نیو هامبشیر له‌لایه‌ن وێنه‌گرێكه‌وه‌ وێنه‌یه‌كی قوتابی "ئانوك یای " به‌ڕه‌گه‌ز خه‌ڵكی باشووری سودانه‌و ته‌مه‌نی 19 ساڵه‌  ده‌گیرێت.

 به‌هۆی جوانی روخساری و لارولانجه‌ كچه‌ شۆخه‌ سودانییه‌كه‌ وێنه‌كه‌ی  تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا بڵاوده‌بێته‌وه‌و زۆرێك له‌ كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كان په‌یوه‌ندی پێوه‌ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت وه‌ك خانمی فاشیۆن بۆ نمایشی جلوبه‌رگ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵدا ئیمزابكه‌ن.

ئانوك له‌ زانكۆ له‌ به‌شی كیمیا ده‌خوێنێت و هه‌فته‌ی رابردوو له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌كه‌یدا زیاترله‌ 11 هه‌زار كه‌س ڵایكی بۆ هاتووه‌ له‌گه‌ڵ سه‌دان كۆمێنتی بۆ ده‌چێت.

شایانی باسه‌ ته‌نها له‌یه‌ك رۆژدا ئه‌و كچه‌ سێ گرێبه‌ستی له‌لایه‌ن سێ كۆمپانیای به‌ناوبانگی جیهانییه‌وه‌ بۆ دێت و وه‌ك نمایشكار ئاره‌زووی كاركردنی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن.

سه‌رچاوه‌/ ئه‌لغد پرێس

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.