Erbil 38°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 22:54

حه‌شدی شه‌عبی رێگای له‌ 250 هه‌زار ئاواره‌ گرتووه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر زێدی خۆیان

داوا له‌ حكومه‌تی به‌غدا كراوه‌ چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی دووربخاته‌وه‌
کوردستان TV
100%

رۆژنامه‌یه‌كی عه‌ره‌بی رایده‌گه‌ێنێ، میلیشیاكانی سه‌ر به‌ حه‌شدی شه‌عبی رێگایان له‌ 250 هه‌زار ئاواره‌ گرتووه‌ بگه‌رێنه‌وه‌ سه‌ر زێدی خۆیان .

رۆژنامه‌ی ئه‌لعه‌ره‌بی ئه‌لجدید له‌ راپۆرتێكیدا ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 2-10-2017 بڵاویكردۆته‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌: هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند ناوچه‌كه‌یه‌كی ژێر ده‌ستی داعشیان كۆنترۆڵكرد، به‌ هۆكاری جۆراوجۆر رێگا ناده‌ن خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ بگه‌رێنه‌وه‌ سه‌ر زێدی خۆیان، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌ ئاواره‌بوون و ده‌یانه‌وێ بگه‌ڕێنه‌وه‌ ده‌گاته‌ 250 هه‌زار كه‌س.

رۆژنامه‌كه‌ ده‌شڵێ: دوای زیادبوونی رێژه‌ی ئاواره‌بووان و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر زێدی خۆیان، ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار داوایان له‌ حكومه‌تی به‌غدا كردووه‌، چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ ناوچه‌كانی باكوورو باشووری به‌غدا دووربخاته‌وه‌،چونكه‌ ئه‌و ناوچانه‌ ده‌مێكه‌ ئازادكراون وحه‌شدی شه‌عبی رێگا نادات ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان.

گرنگترین ئه‌و ناوچانه‌ی كۆنترۆڵكراون و حه‌شدی شه‌عبی رێگای له‌ دانیشتووانه‌ی گرتووه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر زێدی خۆیان بریتین له‌: ناوچه‌كانی جه‌رف سه‌خه‌ر له‌ باكووری بابل ، بێجی له‌ باكووری به‌غدا، عوه‌یسات له‌ باشووری فه‌لوجه‌، یه‌سریب له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، به‌له‌داتی رۆژهه‌ڵات و باكووری رۆژهه‌ڵاتی به‌عقوبه‌.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.