Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 15:48

سه‌لیم جبووری: نابێت رێگە به‌ حەشدی شەعبی بدرێت به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کان بکات

بە پێی یاسا حەشدی شەعبی هێزێكی سەربازییە
کوردستان TV
100%


سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سه‌لیم جبوری رایگه‌یاند نابێت رێگه‌ بدرێت گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به‌شداری له‌ هه‌ڵبژارده‌نه‌كانی داهاتووی عێراقدا بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ گرووپێكی چه‌كداری سه‌ربازین، حەشدی شەعبی كه‌ لەسەروبەندی هێرشەكانی داعش بۆ سەر ناوچەكانی ناوه‌ڕاست و رۆژئاوای عێراق لە ساڵی 2014 دا بە فتوای عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەكان پێكهێنرا.

سەلیم جبوری، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند: "نابێت رێگە بە گرووپەكانی حەشدی شەعبی بدرێت بەشداریی لە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا بكەن، چونکە بە پێی یاسا حەشدی شەعبی هێزێكی سەربازییە.

حەشدی شەعبی كه‌ لەسەروبەندی هێرشەكانی داعش بۆ سەر ناوچەكانی ناوه‌ڕاست و رۆژئاوای عێراق لە ساڵی 2014 دا بە فتوای عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەكان پێكهێنرا، ژماره‌یه‌كی زۆری خۆبەش و گرووپە چەكدارەكانی شیعەكانی لە خۆگرتووه‌، به‌ڵام ئێستا سه‌ركرده‌كانی ئه‌و هێزانه‌ی حه‌شد ده‌یانه‌وێت له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا به‌شداریی بكه‌ن.

ئه‌و هه‌وڵانه‌ له‌ كاتێكدایه‌، له‌ ماوه‌ی رابردوودا، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، یاسای حەشدی شەعبی پەسەند كرد و بە پێی یاساكە "حەشدی شەعبی لەچوارچێوەی سوپای عێراق و لەژێر فەرمانی فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكان، ئەركەكانی جێبەجێ دەكات".

سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، هۆشداری دا و ده‌ڵێت: نابێت ئه‌و ھێزه‌ چه‌كدارانه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا ببنه‌ هۆی ترساندن و تۆقاندنی دانیشتوانی ناوچە كۆنتڕۆڵكراوەكان و نابێت پڕۆسەی هەڵبژاردن ئەو كەسانە بگرێتەوە كه‌ ده‌یانه‌وێت به‌ناوی جێبەجێكردنی یاسای "حەشدی شه‌عبی" كرداری سیاسی و سەربازی لە یەكتر جیا بكرێتەوه‌.

له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا جبووری گووتی: گرنگە بەر لە وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكان، سەرجەم ئاوارەكان بگەڕێنەوە ناوچەكانی خۆیان تا به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌شداریی پرۆسه‌كه‌ بكه‌ن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.