Erbil 38°C شەممە 25 کانوونی دووەم 03:36

دادگای باڵای فیدڕاڵ: ناتوانین بڵێین ریفراندۆم نادەستوورییە

پێویست دەكات دادگا گوێ لە رای هەرێمی كوردستانیش بگرێت
کوردستان TV
100%

دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق لە وەڵامی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەبارەی دەستووریبوون و نەبوونی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان، دەڵێ ناتوانین بڵێین ریفراندۆمەكە دەستووری نییە تا گوێ لە رای لایەنی بەرامبەر كە هەرێمی كوردستانە نەگرین.

ئه‌یاس ساموک گوتەبێژی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق لە لێدوانێكی فه‌رمیدا ئاماژەی دا كە دادگای باڵا لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا لەبارەی تانەی حكوومەتی عێراق لە نادەستووریبوونی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان كە لە 25ی ئەیلوولی رابردوو ئەنجام درا، وەڵامی داوەتەوە كە پێویست دەكات دادگا گوێ لە رای هەرێمی كوردستانیش بگرێت.

دەقی به‌یاننامه‌ی فەرمی دادگای باڵای فیدراڵی:

داواکارانی بەڕێز لەو سکاڵانەیان کۆڵیەوە کە بەژمارەکانی (89،91،92،93/ ئیتیحادی 2017) لە  دادگای باڵای ئیتیحادی تۆمارکراون، تیایاندا داوا دەکەن دادگا بڕیار لەبارەی نادەستووریبوونی گشتپرسی، کە رۆژی 25/9/2017 بەڕێوەچوو، بدات.

دادگا ئیتیحادی لایەنی پەیوەنداری ئاگادارکردووەتەوە یەکلاییکردنەوەی ئەم سکاڵایانە بەندە بە ئاگادارکردنەوەی لایەنی بەرامبەر، کە ئاگادارکراوەتە لەڕێگەی نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە ئەنجوومەنی وەزیران، دوایین دووپاتکردنەوەش رۆژی 18/10/2017 بووە.

لەلایەکی دیکەوە، دادگا ناتوانێت رای خۆی لەبارەی دەستووریی یاخود نادەستوورییبوونی ریفراندۆم بدات، تەنیا لەڕێگەی سکاڵای ئاماژە بۆ کراو نەبێت، چونکە دەربڕینی رای پێشوەخت بەبێ گوێگرتن بەلایەنی دیکە، لەگەڵ ئەوەش ئەو داواکارییە پێچەوانەی مادەی (91/5) لە یاسای مورافەعاتی مەدەنی و چوارچێوە قەزایی، بەوەی کە نابێت رای پێشوەخت بدرێت هاوکات لەگەڵ بوونی سکاڵا لەسەر هەمان پرسدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.