Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:37

بەرپرسانی کەتەلۆنیا  دەچنە بەردەم دادگای مەدرید

 کارلۆس بۆگدیمۆند ئامادەی دانیشتنی دادگا نابێت
کوردستان TV
100%

بەرپرسانی دۆسیەی سەربەخۆیی لەھەرێمی کەتەلۆنیا ئەمڕۆ پێنجشەممە دەچنە بەردەم دادگای مەدرید، بۆ وەڵامدانەوەی چەند تۆمەتێکی پەیوەست بە "یاخیبوون و بڵاوکردنەوەی فیتنە".

ئەوەش لەکاتێکدا دێت کە کارلۆس بۆگدیمۆند-ی سەرۆکە لەکاردوورخراوەکەی ھەرێمی کەتەلۆنیا رایگەیاندبوو کە ئامادەی ئەو دانیشتنەی دادگا نابێت.

ھەینی رابردوو، ماریانۆ راخۆی، سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا بۆگدیمۆند-و حکومەتەکەی لەسەرکار لابرد، ئەوەش دوای چەند کاتژمێرێک لە راگەیاندنی سەربەخۆیی ھەرێمی کەتەلۆنیا لەلایەن پەرلەمانی ئەو ھەرێمەوە، دوای ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کەلایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئەو ھەرێمە رەتیانکردەوەو دادگاکانی ئیسپانیاش بەنایاسایی ناساندیان.

دوێنێ، بۆگدیمۆن رایگەیاند، لەدانیشتنەکەی دادگای مەدرید، ئامادەنابێت، بەڵام دەتوانێت لەبەلژیکاوە وتەکانی خۆی پێشکەش بکات، دوای تۆمەتبارکردنی بەھەوڵدان بۆ سەربەخۆیی کەتەلۆنیا.

بڕیارە لەدانیشتنەکەی ئەمڕۆ دادگای مەدریددا، ١٥ بەرپرسی ھەرێمی کەتەلۆنیا کەپێکھاتوون لە ئۆریۆل جۆنکیراس-ی جێگری بۆگدیمۆند-و ٨ ئەندامی حکومەتە لەسەرکار لابراوەکەی ئەو ھەرێمەو ٦ لەئەندامانی پەرلەمانی کەتەلۆنیا.

لەو دانیشتەشدا، بڕیاردەدرێت لەسەر ئەوەی دادگا لێکۆڵینەوەیەکی گشتگیر لەگەڵ ئەو کەسانەدا دەستپێبکات، ئەگەر ئەوەش رووبدات بەو واتایە دێت کە پرۆسەکە ماوەی چەند ساڵێک دەخایەنێت و پێدەچێت رووبەڕووی دادگاییکردنیان بکاتەوە."ھەروەک چاوەڕێدەکرێت لەو دانیشتنەدا بڕیاربدرێت لەسەر زیندانیکردنی ئەو بەرپرسانەی کەتەلۆنیا لەچاوەڕوانی لێکۆڵینەوەکاندا".

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.