Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:35

کامه‌ران عه‌بدولره‌حمان" شوناس" راده‌گرێت

له‌ هه‌موو رووداو و پرسه‌ نیشتیمانییه‌كاندا هه‌ستی جوامێرانه‌ی خۆی هه‌بووه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند كامه‌ران عه‌بدولره‌حمان له‌ وانه‌ی دیكه‌ جیا ده‌كاته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ هه‌موو رووداو و پرسه‌ نیشتیمانییه‌كاندا هه‌ستی جوامێرانه‌ی خۆی هه‌بووه‌ و به‌ سروودی نوێ پالپشتی خۆی ده‌ربریوه‌ .

تازه‌ترین به‌رهه‌می ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ سروودێكی نیشتیمانییه‌ به‌ ناوی "شوناس" له‌ هۆنراوه‌ی "جه‌مال نه‌جاری" ه‌ و ئاوازه‌كه‌شی خۆی دایناوه‌ .

ده‌رباره‌ی" شوناس " كامه‌ران ڕایگه‌یاند به‌ پێویستی ده‌زانم له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا بتوانم تۆماری بكه‌م و كلیپیشی بۆ ئه‌نجام بده‌م ، به‌ڵام له‌ ئیستادا له‌به‌ر بێ ئیمكانیه‌تی ماددی ڕامگرتووه‌،هه‌ركات ده‌رفه‌ت ڕه‌خسا به‌ دلنیایی تۆماری ده‌كه‌م و بلاوی ده‌كه‌مه‌وه‌ .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.