دوێنێ دووشه‌مه رێكه‌وتی 2/11/2017 له كۆڕێكی ئه‌ده‌بی و ڕۆشنبیری بۆ نووسه‌ر و ڕۆشنبیر "پێشڕه‌وی سه‌ید برایم" له شاری هه‌ولێر له یه‌كێتی نووسرانی كورد لقی هه‌ولێر كتێبی "حاجی قادری كۆیی بڵاوڤان" بڵاوكرایه‌وه.
له ڕێوڕه‌سمێكه‌دا به ئاماده‌بوونی چه‌ندان نووسه‌ر و شاعیر و مامۆستای زانكۆ، كتێبی "حاجی قادری كۆیی بڵاوڤان" به‌سه‌ر ئاماده‌بوواندا دابه‌ش كرا.
هه‌ر له كۆڕێكه‌دا نووسه‌ر و ڕۆشنبیر "پێشڕه‌وی سه‌ید برایم" ڕیكخرا و تێیدا قسه‌ی له‌سه‌ر كۆتا كتێبی خۆی به ناونیشانی "حاجی قادری كۆیی بڵاوڤان" كرد ، كورته باسێكی له باره‌ی كتێبه‌كه‌ی بۆ ئاماده‌بووان باس كرد و به پوختی ته‌واوی په‌یامی كتێبه‌كه‌ی "حاجی قادری كۆیی بڵاوڤان" بۆ ئاماده‌بوان شی كرده‌وه.
شایانی باسه كتێبی "حاجی قادری كۆیی بڵاوڤان" پێشڕه‌وی سه‌ید برایم نووسیویه‌تی و بابه‌ته‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ن، دیزاینی به‌رگی مه‌حموود خۆشناو نه‌خشاندوویه‌تی و به تیراژی ١٠٠٠ دانه له چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات، به یه‌كه‌م چاپ، چاپ كراوه، كتێبه‌كه له ٢٠٦ لاپه‌ڕه پیكهاتووه.
كوردستان تیڤی/كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.