دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا ده‌ڵێت كه دڵنیا نییه ریكس تیله‌رسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی تا كۆتایی خولی سه‌رۆك كۆماریی ئه‌و له پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه .
هه‌روه‌ها گله‌یی هه‌یه له‌وه‌ی كه ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پشتیوانی سیاسه‌ته‌كانی ناكه‌ن .
دۆناڵد ترامپ له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فاكس نیوز ناڕه‌زایه‌تیی خۆی ده‌ربڕیوه له چۆنێتیی به‌ڕێوه‌چوونی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه كه له ژێر فه‌رمانی ریكس تیلهرسنه، ئه‌وه‌شی وتووه كه ناوبراو به‌ته‌نیایی وه‌زاره‌ته‌كه ده‌بات به‌ڕێوه .
هه‌روه‌ها جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و كه‌سه‌ی كه گرنگه منم، چونكه كاتێك باس له بڕیاردان له‌باره‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه ده‌كرێت، ئه‌وه منم كه بڕیاری كۆتایی ده‌ده‌م .
له‌لایه‌كی دیكه‌وه یه‌كێك له ئه‌ندامانی كۆمیسیۆنی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به وته‌كانی ترامپ وتوویه‌تی ئێستا كه ئه‌و تاكه كه‌سێكه بڕیاری كۆتایی ده‌دات له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه، له‌وانه‌یه خراپ نه‌بێت كه سه‌باره‌ت به هه‌ندێك پرس راوێژ به چه‌ند كه‌سێكی شاره‌زای ئه‌و بواره بكات .
جیا له‌مانه كه‌ناڵی ئێن بی سی له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی كردووه كه مایك پێنس جێگری ترامپ، هاوینی ئه‌مساڵ ناچار بووه تیله‌رسن بگه‌یه‌نێته ئه‌و بڕوایه‌ی ده‌ست له‌كار نه‌كێشێته‌وه.
له وه‌ڵامیشدا تیله‌رسن وتوویه‌تی كه هیچكات بیری له بابه‌تی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه نه‌كردووه‌ته‌وه .
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود مه‌عروف / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.