Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 15:25

هیومان رایتس وۆچ: خەڵکی ئەنبار سەرگەردان بوون

ئەو كەسانەی دەیانەوێت بگەڕێنەوە سەر ماڵەكانیان، دەبێت لە لایەن سێ هێزەوە پشكنینیان بۆ ئەنجام بدرێت
هیومان رایتس وۆچ: خەڵكی ئەنبار سەرگەردان بوون
کوردستان TV
100%

رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ رەخنە لە مامەڵەی حكومەت و هێزە سەربازییەكانی عێراق لە بەرامبەر خەڵكی ئەنباردا دەگرێت.
هیومان رایتس وۆچ یان رێكخراوی چاودێكردنی مافەكانی مرۆڤ  رایگەیاندووە كە  بەرپرسانی عێراق خانەوادە ئاوارەكان دەردەكەن، ئەوەش وەكو هەوڵێك بۆ ئەوەی نەگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
هەروەها هێزە ئەمنییەكان رێگا بە خانەوادەكان نادەن بگەڕێنەوە ئەو شوێنانەی كە كۆنترۆڵكراونەتەوە، ئەوەش بە بیانووی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ رێكخراوی داعشدا. هیومان رایتس وۆچ روونیكردەوە كە چەندین هێزی جیاواز لە ناو كامپەكاندا هەن، لەوانەش هێزە ئەمنییەكانی عێراق و هێزەكانی حەشدی شەعبی و كارمەندانی هەواڵگری سەر بە وەزارەتی ناوخۆ و پۆلیسی ناوخۆیی.
 
ئەوەی نیگەرانی لای چالاكوانەكانی ئەم رێكخراوە نێودەوڵەتییە دروستكردووە، مامەڵە خراپەكانی حكومەت و هێزە ئەمنییەكانە لەگەڵ خەڵكیدا. رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ دەڵێت، ئەو كەسانەی دەیانەوێت بگەڕێنەوە سەر ماڵەكانیان، دەبێت لە لایەن سێ هێزەوە پشكنینیان بۆ ئەنجام بدرێت و لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا بكرێت، ئەوانیش: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئەنبار و هێزەكانی وەزارەتی ناوخۆ و هێزەكانی حەشدی شەعبین. هیومان رایتس وۆچ داوا لە بەرپرسان دەكات كارئاسانی بۆ گەڕانەوەی ئەو خەڵكە بكەن، كە مەبەستیانە و رێگا بەوانەش بدەن كە نایانەوێت بگەڕێنەوە شوێنەكانی خۆیان.  

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.