پێش نیوهڕۆی ئهمڕۆ شهممه، ئهنجوومهنی سهركردایهتی یهكێتی نیشتیمانی كوردستان كۆبووهوه و بەپێی میدیای فەرمی یەكێتی كۆبوونەوەكە لە كاتژمێر 11:00 پێشنیوەڕۆ دەستیپێكردووەو كاتژمێر 4:45 خولەكی ئێوارەش كۆتایی هاتووە.
له كۆبوونهوهكهدا ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بریاری دا مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ھەڵبوەشێتەوەو ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتییش ڕایگەیاند" بە کۆی دەنگی ئەندامانی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی، بڕیار درا مەکتەبی سیاسی وەک ئۆرگانێکی فەرمی ھەڵبوەشێتەوە.
دوای ھەڵوەشاندنەوەی مەکتەبی سیاسی، تەواوی ئەندامانی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی بڕیاری ئەوەیان داوە ڕۆژی یەكی ئاداری داهاتوو، یەکێتی کۆنگرەی ئاسایی خۆی ببەستێت".
ئەندام سەرکردایەتیەکەی یەکێتیی ئاماژەی بەوەش کرد "دوای ھەڵوەشاندنەوەی مەکتەبی سیاسی ھەموو ئەندامانی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی ڕەزامەندی خۆیان نیشان داوە کە کۆسرەت ڕەسوڵ تا ڕۆژی بەستنی کۆنگرە وەک سکرتێری گشتیی یەکێتی مامەڵە لەگەڵ ئۆرگانەکانی یەکێتی بکات.
ههروهها ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی لیژنەیەکی بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر لە کەرکووک پێکهێنا.
تێزانین سەكردایەتیی یەكێتی لە 52 كەس پێكهاتووە، كه بڕیارەكانی حیزب گەڵاڵە دەکات و پاشان بۆ بڕیاری كۆتایی دەیانێرێتە مەكتەبی سیاسی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.