بەهۆی ڕووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە بازاڕی "چەلێی" شاری دهۆك، زیانێكی زۆری مادی كەوتەوە و بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتیی بەرگریی شارستانی دهۆكیش ڕای گەیاند، ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ كراوە و چوار پۆلیسی ئاگركوژێنەوەیش بەهۆی ئاگرەكەوە توشی تەنگەنەفەسی بوون و گەیەنراونەتە نەخۆشخانە.
بێوار عه‌بدولعه‌زیز به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌رگری شارستانی دهۆك ڕایگه‌یاند" پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌موو ئاگرێكی گه‌وره له به‌شی فرۆشتنی جلی ژنان له بازاڕی چه‌لێی سه‌نته‌ری شاری دهۆك كه‌وته‌وه و تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه گه‌یشتنه شوێنه‌كه‌و كۆنتڕۆڵی ئاگره‌كه‌یان كرد، به‌لام زیانێكی زۆری ماددی به‌ر دووكانه‌كانی بازاڕه‌كه كه‌وت و چوار پۆلیسی ئاگركوژێنەوەش تووشی تەنگەنەفەسی بوون و ڕەوانەی نەخوشخانە كراون بو وەرگرتنی چارەسەری پێویست.
وتیشى" بەپێی لێكۆڵینەوە و زانیارییە سەرەتایییەكان ئاگرەكە بەهۆی شۆرتی كارەباوە ڕووی داوە و زیاتر لە 150 هەزار دۆلار زیان بە خاوەنی بازاڕەكە گەیشتووە.
ئەمساڵ دووەمین جارە ئاگر لە بازاڕی چەلێی سەنتەری شاری دهۆك دەكەوێتەوە و جاری پێشتر بە بڕی یەك ملیۆن دۆلار زیان بەر 80 دووكانی بەشی فرۆشتنی جلوبەرگی پیاوان و ژنانی بازاڕەكە كەوت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.