سبه‌ی یه‌ك شه‌ممه 2017/11/5 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ پارێزگار‌و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌تی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان كۆبونه‌وه ئه‌نجام ده‌دات .
بڕیاره له كۆبونه‌وه‌كه هه‌ریه‌كه له نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئاماده‌بن و هه‌ریه‌كه له پارێزگاره‌كانی هه‌ولێرو سلێمانی و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ئاماده‌بن .
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا پارێزگاره‌كان و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم له راپۆرتێكدا كه‌م و كوری و كێشه‌ی شاره‌كان ده‌خه‌نه‌ڕوو بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران .
بڕیاریشه پارێزگاری سلێمانی و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئه‌و پارێزگایه باس له كێشه‌ی سه‌ره‌كی پارێزگاكه بكه‌ن كه نه‌بوونی مووچه‌یه‌و بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆر له مامۆستایان بایكۆتی ده‌وامه‌كانیان بكه‌ن و ته‌وه‌ره‌یه‌كی تریش كێشه‌ی سووته‌مه‌نیه كه پرسی كردنه‌وه‌ی پاڵاوتگه‌ی دوكان ده‌خرێته‌ڕوو بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی پارێزگای سلێمانی له‌باره‌ی سووته‌مه‌نییه‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.