بەرپرسانی كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤی عێراقی ئاشكرای دەكەن كە لەماوەی رابردوودا پێشێلكاری دیار و ئاشكرا لە خورماتوو و كەركووك دژی هاووڵاتییان ئەنجام دراون و پێویستە حكوومەتی عێراق قەرەبوو هاووڵاتییان بكاتەوە.
ئەمڕۆ شهممه عەقیل موسەوی ئەندامی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی مافەكانی مرۆڤ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، سەردانی چەند شوێنێكمان كردووە وەكو گوندە رووخێنراوەكان و ئاوارەكانی كەركووك و خورماتوو كە لە هەرێمی كوردستانن، هەرووەها سەردانی ئەو بازاڕ و خانووانەمان كردووە كە لە شارۆچكەی خورماتوو سووتێنراون و لەگەڵ چەند بابەتێكی تری پێوەست بە پێشێلكارییەكان.
موسەوی دەڵێت، چەندین پێشلێكاریمان تۆمار كردووە و بەرزی دەكەینەوە بۆ لایەنی پێوەندیدار و حكوومەتی عێراقی كە بریتییە لە پێكهێنانی لیژنەی لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكان بە ئەندامیەتی كۆمسیۆنەكەمان و تیایدا لێكۆڵینەوە بكرێت و قەرەبووی قوربانیان بكرێتەوە.
كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ گوتیشی، حكوومەتی عێراقی و هەرێمی كوردستان پێویستە هاوئاهەنگییەكی باش بكەن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكانی كەركووك و خورماتوو بە مەرجێك تەناهیان پارێزراو بێت، هەروەها قەرەبووكردنەوەی هاووڵاتییان كە زەرەرمەندی كردەوە گەلی سەربازی بوون و خانوو و دووكانەكانیان سووتێنراوە و لای ئێمەش بەشێكیان تۆمار كراوە.
لەڕۆژی 16ـی تشرینی یەكەم چەكدارانی حەشدی شەعبی بەهاوكاری سوپای پاسدارانی ئێران هێرشییان كردە سەر شاری كەركووك و داگیریان كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.