سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی لوبنان دەستی لە پۆستی سەرۆکوەزیران کێشایەوە و جەختیشیکردەوە، رێگەنادەن چەکی حیزبوڵڵای لوبنانی رووی لە هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە و سووریا بێت.
سەرۆکوەزیرانی لوبنان رایگەیاند، بارودۆخی ئێستای لوبنان هاوشێوەی بارودۆخی پێش ئەو کاتەیە، کە (رەفیق حەریری)، سەرۆکوەزیرانی پێشووی لوبنانی تێدا تیرۆر کرا.
هه‌روه‌ها گوتی" رێگەنادەین لوبنان ببێتە هەڕەشە بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە و دەستی ئێران لەناوچەکە دەبڕدرێت، چونکە ئێران هەوڵ بۆ وێرانکردنی وڵاتانی عەرەبی دەدات. له هه‌ر كوێیه‌ك ده‌ستی ئێران هه‌بێت ئاژاوه‌و وێرانكاریی رووی تێده‌كات". ئاماژەی بەوەشدا، ترسی هەیە تیرۆر بکرێت.
حه‌ریری له گوتارێكی ته‌له‌ڤیزیۆنیدا گووتی: "حزبوڵڵای لوبنانی، به پاڵپشتی ئێران، ده‌وڵه‌تیكه له‌ناو ده‌وڵه‌تدا، له‌نێوان رۆڵه‌كانی یه‌ك گه‌لدا ئاشووب و فیتنه ده‌چێنن و ده‌یانه‌وێت ده‌ست به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی وڵات‌دا بگرن، به‌ڵام ده‌ستی ئێران له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌بڕدرێته‌وه".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "ئێران بچێته هه‌ر شوێنێك تۆوی فیتنه ده‌چێنێت و دووبه‌ره‌كی و وێرانكاریی بڵاوده‌كاته‌وه، ده‌ست له كاروباری ناوخۆی وڵاتانی عه‌ره‌بی وه‌رده‌دات و له لوبنان و سووریا و عێراق و یه‌مه‌ن، له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه ده‌یه‌وێت رقی خۆی به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بدا بڕێژێت، به‌ڵام جێگه‌ی داخه، كه‌سانێك له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب بوونه‌ته هاوكاری ئێران و به ئاشكرا سۆزی خۆیان بۆ ئه‌وان ده‌رده‌بڕن".
حه‌ریری ده‌ڵێت" حزبوڵڵا رووی چه‌كه‌كانی كردووه‌ته سنگی لوبنانییه‌كان و برا سووری و یه‌مه‌نییه‌كانمان، ئێستا ره‌وشی لوبنان تا راده‌یه‌كی زۆر هاوشێوه‌ی ئه‌و كاته‌یه كه ره‌فیق حه‌ریری باوكمیان كوشت و منیش هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆركردنم له‌سه‌ره، به‌لام ئاسایشى ناوخۆى لوبنان رایده‌گه‌ینێت كه ئه‌وان ئاگادارى پلانى كوشتى حه‌ریری نین. حه‌ریری ده‌ڵێت: "ریگه‌ناده‌ین لوبنان ببێته شوێنێك بۆ درووستكردنی هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ناوچه‌كه".
له لایه‌كى تره‌وه به‌هرام قاسمی ووته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگه‌یاند" كه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى حه‌ریری به پلان و سیناریۆى ئه‌مریكاو ئیسرائیل و سعوودیه بووه و مه‌رامیان دروستكردنى گرژى و ئالۆزییه له لوبنان و رۆژهه‌لاتى ناڤین، بۆیه ئه‌وان هه‌موو تومه‌تێك له دژى ئێران له‌م باره‌وه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
هه‌ر ئه‌مرۆ به‌هۆى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى سه‌عد حه‌ریرى، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى لوبنان نه‌بیه به‌رى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ شارى شه‌رمولشیخى مسیر بۆ به‌شدارى كردن له كۆربه‌ندى لاوان هه‌لوه‌شانده‌وه و گه‌رایه‌وه لوبنان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.