Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 09:39

ئاژه‌لی ماڵی چاره‌سه‌ره‌ بۆ چه‌ند نه‌خۆشیه‌ک

بۆ هه‌ر نه‌خۆشێك (330) هه‌زار جونێی ئیسترلینی تێده‌چێت
کوردستان TV
100%


له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی شاری مانچسته‌ر له‌ به‌ریتانیا ڕێگه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ چاره‌سه‌ری چه‌ند نه‌خۆشیه‌ك ده‌دۆزریته‌وه‌ .

كچێكی نوشدار به‌ ناوی (شاروون هول) له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری مانچسته‌ر له‌ ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی چه‌ند ئاژه‌لێكی وه‌كو ( سه‌گ،كه‌روێشك ،پشیله‌،سمۆره‌ ) و چه‌ند جۆره‌ باڵدارێكی دیكه‌ ، رَێگه‌ چاره‌یه‌كی گونجاوی دۆزیوه‌ته‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی دووچاری نه‌خۆشیه‌كانی ( خه‌مۆكی ،هێستیریا،شیزۆفرینیا) و چه‌ند نه‌خۆشیه‌كی ده‌روونی دیكه‌ بوونه‌ته‌وه‌ .

شاروون ده‌لیت: دوای تاقیكردنه‌وه‌مان له‌سه‌ر چه‌ند نه‌خۆشێك بۆمان ده‌ركه‌وت ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه‌ پێشتر هیچ وه‌لامێكیان نه‌بووه‌ بۆ دانیشتن و چاره‌سه‌ر نوێ له‌ ئیستادا له‌ ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی ئه‌و ئاژه‌لانه‌ هه‌ست به‌ ئاسووده‌یی ده‌كه‌ن .

جیی باسه‌ ئومجۆره‌ چاره‌سه‌ركردنه‌ بۆ هه‌ر نه‌خۆشێك (330) هه‌زار جونێی ئیسترلینی تێده‌چێت كه‌ ده‌كاته‌ 450 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی .

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.