Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 07:23

ستۆک سیتی و لیسته‌رسیتی یه‌کسان بوون

به‌ دوو گۆڵ بۆ هه‌ریه‌كه‌یان یه‌كسان بوون.
کوردستان TV
100%


له‌ ده‌ستپێكی ڕكابه‌ریه‌كانی هه‌فته‌ی یازده‌می خولی ئینگلته‌را، هه‌ردوو یانه‌ی ستۆك سیتی و لیسته‌رسیتی به‌ دوو گۆڵ بۆ هه‌ریه‌كه‌یان یه‌كسان بوون.

 له‌ خوله‌كی سیی و سێدا، یاریزانی ئیسپانی ڤیسێنتی ئیبۆرا گۆڵێكی بۆ لیسته‌رسیتی تۆماركرد، دوای شه‌ش خوله‌كی دیكه‌ش، یاریزانی سویسری شیردان شاكیری گۆڵی به‌رامبه‌ری ستۆك سیتی به‌ده‌ستهێناو گێمی یه‌كه‌م به‌ یه‌كسان بوونی هه‌ردوو تیپ به‌ گۆڵێك بۆ هه‌ریه‌كه‌یان ته‌واوبوو.

 له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی شه‌ستیشدا، ڕیاز موحریزی جه‌زائیری گۆڵی دووه‌می لیسته‌رسیتی تۆماركرد، به‌ڵام هێنده‌ی نه‌بردو له‌ خوله‌كی حه‌فتاوسێدا، پیته‌ر كراوچ گۆڵی دووه‌م و به‌رامبه‌ری تیپی میوانداری به‌ لێدانی سه‌ر به‌ده‌ستهێنا.

 به‌م ئه‌نجامه‌ش كۆی خاڵه‌كانی لیسته‌رسیتی له‌ پله‌ی ده‌یه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ سێزده‌ خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و ژماره‌ی خاڵه‌كانی ستۆك سیتیش له‌ پله‌ی چوارده‌می ڕیزبه‌ند گه‌یشته‌ دوازده‌ خاڵ.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.