رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رۆژی هه‌ینی رایگه‌یاند كه له نێوان مانگه‌گانی ته‌مموز تا ئه‌یلولی ئه‌مساڵ 31 دۆسییه‌ی تازه‌ی تاوانی ده‌ستدرێژیی سێكسی له دژی كارمه‌ندانی ئه‌م رێكخراوه خراوه‌نه‌ته‌ڕوو .
به وته‌ی ستیفان دۆژاریك وته‌بێژی سكرتێری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، تا ئێستا رێكاری یاسایی بۆ ئه‌م دۆسییانه نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر و ته‌نیا له قۆناغی لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تاییدان.
هه‌روه‌ها ناوبراو له كۆنفڕانسێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی له ماوه‌ی 3 مانگدا 4 لێكۆڵینه‌وه له‌م بابه‌ته‌دا ئه‌نجامدراوه و تۆمه‌تی یه‌كێك له دۆسییه‌كان سه‌لمێنراوه .
به وته‌ی ناوبراو، له 31 دۆسییه‌ی تۆمه‌تی ئاراسته‌كراودا، 12 دۆسییه په‌یوه‌ندییان به هێزه‌كانی ئاشتی پارێزی ئێستای ئاماده له ئه‌فریقیای ناوه‌ڕاست و وڵاتی مالی هه‌یه، كه 15 كه‌س له‌و كارمه‌نده ناسه‌ربازییانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه تۆمه‌تبار كراون، كارمه‌ندانی كۆمیساریای باڵای په‌نابه‌رانن .
چوار دۆسییه‌ی دیكه‌ش په‌یوه‌ندییان به سێ كارمه‌ندی رێكخراوی جیهانی كۆچبه‌ران و كارمه‌ندێكی یونیسێف هه‌یه، به له‌به‌رچاو گرتنی هاتنی پشووی كۆتایی هه‌فته، ئه‌م دوو رێكخراوه هیچ هه‌ڵوێستێكیان پیشان نه‌داوه .
نزیكه‌ی چه‌ند ده‌یه ده‌بێت كه راگه‌یاندنه جیهانیه‌كان و خودی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش چه‌ندین كرده‌وه‌ی چه‌وساندنه‌وه‌ی سێكسی كارمه‌ندان و سه‌ربازانی سه‌ر به ئه‌م رێكخراوه له شوێنه جۆراوجۆره‌كانی جیهان ئاشكرا ده‌كه‌ن، جا له هایتیه‌وه تا ده‌گاته دارفۆر و له ئێستاشدا ئه‌م دۆسییانه‌ی ئه‌فریقیای ناوه‌ڕاست ئاشكرا بووه .
ستیفان دۆژاریك وته‌بێژی سكرتێری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی كرد كه رێكخراوه‌كه له لێكۆڵینه‌وه تازه‌كانی خۆیدا به‌دوای روونكردنه‌وه‌ی دۆسییه‌كانی چه‌وساندنه‌وه‌ی سێكسی‌دا ده‌گه‌ڕێت و په‌رۆشی خۆیشی ده‌ربڕیی سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك له دۆسییه‌كان چه‌ندین ساڵی خایاندووه .
سه‌رچاوه / یۆرۆ نیوز
مه‌سعود مه‌عروف / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.